سەرکەوت شەمسەدین
– ئه‌م ده‌زگایه به بێ ئه‌وه‌ی چه‌كداری هه‌بێت و پاره‌ی هه‌بێت ئه‌توانێت حكومه‌ت دروست بكات و بیرۆخێنێت
– وڵاتانی پێشكه‌وتو هه‌میشه خاوه‌نی په‌رله‌مانێكی به‌هێزن كه لێپرسینه‌وه ده‌كات، رێگری له بریاری تاكه كه‌س ئه‌كات، پلانی داهاتو بۆ خه‌ڵك شیده‌كاته‌وه.
– ئێستا ئه‌گه‌ر له بری ئه‌نجومه‌نی ریفراندۆم و دیوه‌خانی خێل ئاسا، پرسی كه‌ركوك و ریفراندۆم و ئاینده‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و نامه‌كه‌ی تیڵه‌رسن له خه‌ڵك نه‌شاردرایه‌وته‌وه و له په‌رله‌مان به ئاشكرا تاوتوێ بكرایه ده‌گه‌شتینه ئه‌م رۆژه؟
سه‌یركه‌ن به بێ په‌رله‌مان چیان كرد و ئه‌نجامی چی بوو.
– فرۆشتنی نه‌وت به سه‌ربه‌خۆیی
– كه‌مكردنه‌وه و برینی موچه
– ریفراندۆم كرا و سریش كرا به بێ په‌رله‌مان
– بریاری شه‌ر له كه‌ركوك درا به بێ په‌رله‌مان
– بریاری پاشه‌كشه له‌سه‌رجه‌م ناوچه جێناكۆكه‌كان درا به بێ په‌رله‌مان
– خاڵه سنورییه‌كان ته‌سلیمكران به‌بێ په‌رله‌مان
– فرۆكه‌خانه‌كانیش ته‌سلیم ئه‌كرێن به بێ په‌رله‌مان
ئێستاش ئه‌گه‌ر دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غداد بدرێته ده‌ست دوو كه‌س و ژماره‌یه‌ك مه‌كته‌ب سیاسی كه كه‌س هه‌ڵنه‌بژاردون شكستی زیاتر تۆمار ئه‌كه‌ن و وڵات زیاتر به‌ره‌و شكست ئه‌به‌ن.
له دونیادا په‌رله‌مان نه بۆمبی ئه‌تۆمی دروست ئه‌كات و نه داهێنان و نه پاره‌شه په‌یدا ئه‌كات، به‌ڵكو ئیشی په‌رله‌مان رێگریكریدنه له حوكمی تاكه‌كه كه‌س، و ئاشناكردنی خه‌ڵكه به هه‌ر هه‌نگاوێكی داهاتو. تا دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان له بریاره گرنگه‌كان په‌راوێز بخرێت چاوه‌روانی هیچ شتێكی تر مه‌بن جگه له شكست.