کنێر عه‌بدوڵڵا
گومان له‌وه‌دا نییه سه‌رهه‌ڵدان و له‌دایکبوونی هه‌موو بیرۆکه‌یه‌کی نوێ له‌پێناو خزمه‌تکردنی گشتی و کۆمه‌ڵدا به‌تایبه‌ت له نێوه‌ندی کۆمه‌ڵه رۆژهه‌ڵاتییه‌کاندا سه‌ختی و دژواری زۆری ده‌بێت که له ده‌رئه‌نجامدا ململانێ به‌شێوه نادروست و تا راده‌یه‌ک دوور له بنه‌ما زانستی و ئه‌خلاقییه‌کان ده‌بێته به‌شێکی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌نگاوه‌کانی ئه‌وانه‌ی له دژی ئه‌م جۆره بیروباوه‌ڕه ده‌وه‌ستن؛ له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان. ئیدی هۆکاره‌کان به‌رژه‌وه‌ندی ماددی بێت یان حزبایه‌تی یاخود پله وپایه و پۆست.
بۆیه؛ کاتێک بیرۆکه‌یه‌ک له‌و نێوه‌نده‌دا له دایک ده‌بێت و دێته به‌رهه‌م و په‌یامه‌کانی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌نجام هه‌نگاوو ده‌ستکه‌و‌تێکی گه‌وره ده‌بێت بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و گۆڕانکارییه‌کان له کۆمه‌ڵدا. هونه‌ری سه‌رکه‌وتنه‌کانیش له‌وه‌دایه که بتوانرێت له نێوه‌ندی هه‌موو ئه‌و ململانێیانه‌دا به‌سه‌رکه‌وتوویی بگاته ئامانجه گه‌وره‌که‌و گه‌یاندنی په‌یامه‌که، نه‌ک پێچه‌وانه‌که‌ی.
ئه‌مڕۆ 21/10/2017 زانکۆی کۆمار بۆ زانست و ته‌کنه‌لۆجیا له به‌ڕێکردنی مه‌راسیمێکی تایبه‌ت و ناوازه‌و شایسته‌دا یه‌که‌م خولی ده‌رچووانی ئه‌و په‌یامه‌ی گه‌یانده به‌رهه‌م، هه‌روه‌ک له ووته‌که‌ی سه‌رۆکی زانکۆ‌دا هاتبوو “له کۆی 78 فێرخوازدا 33 فێرخوازیان کارده‌که‌ن و هه‌ندێکی له‌وانه‌ش بزنسی خۆیان ده‌که‌ن”
زانکۆی کۆمار؛ له‌یه‌که‌م رۆژی له‌دایکبوونیه‌وه نموونه‌ی یه‌کێک بووه له‌و پرۆژانه‌ی وێڕای گرنگییکه‌ی؛ به‌ڵام رێگری جۆراو جۆری بۆ دروستکراوه و یه‌که‌م هه‌نگاوی به‌ربه‌سته‌کانیش هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبونییه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا تا ئه‌مڕۆ .
یه‌که‌م ساڵی مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی ئه‌گه‌رچی له ساڵی 2009 دا بوو؛ به‌ڵام تا ساڵی2012 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی ئه‌و کاته‌ی هه‌رێمی کوردستان نه‌یهێشت خوێندکار وه‌ربگرێت، هۆکاره‌که‌یشی جگه له میزاجی شه‌خسی و سه‌پاندنی له ڕێی به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی حزبی و حکومییه‌وه، هیچ هۆکارێکی بابه‌تی و مه‌نتقی و زانستی و یاسایی له‌پشته‌وه نه‌بوو، ئیدی له هه‌موو قۆناغه‌کاندا ئه‌م ململانێیه به‌شێوه‌ی جیا درێژه‌ی هه‌بووه؛ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ زانکۆکه هیچ که‌سایه‌تییه‌کی حزبی و سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی شه‌خسی له‌پشته‌وه نه‌بووه.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی باسه‌که‌ی منه؛ بوونی به‌ربه‌ره‌کانێی ئه‌خلاقی و زانستی و مرۆیی سه‌رۆک زانکۆ و که‌مینه‌یه‌کی کارکردووانی ستاف و مامۆستا بوو که بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی تۆمارکردنی مێژوویه‌کی پڕ له شانازی له‌مڕۆدا، که ئه‌مه بۆخۆی هه‌نگاوێکی بوێرانه‌و گۆڕانکاری گرنگه بۆ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک.
له لایه‌کی دیکه؛ ئه‌وه‌ی جێی باسکردنه راگه‌یاندنی سه‌رۆک زانکۆی کۆمار بوو به‌رێز ( د. سه‌ڵاح عه‌زیز) سه‌باره‌ت ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌که‌ی وه‌ک له دوا په‌یامی خۆی له ووته‌که‌یدا ووتی” به ده‌رچوونی یه‌که‌م خولی فێرخوازان ئامانجه‌کانی خۆمم به‌ده‌ست هێنا له خزمه‌تکردنی کوردستان به باشترین شێوه و پێشتریش داوام له ده‌سته‌ی ئه‌مینداران کردووه که که‌سێکی شایسته بدۆزنه‌وه، وه له پاڵ ئه‌وه‌شدا داوای له فێرخوازان کرد که ئه‌و زانست و کارامه‌یی و ئاکاره‌ی فێری بوون ببێته به‌شێکی گرنگی پراکتیزه‌کردنیان له ژیان و پیشه‌کانیاندا.هتد”
گرنگی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه له‌وه‌دایه که له کۆمه‌ڵی رۆژهه‌ڵات به‌گشتی و کوردی به‌تایبه‌ت مۆدێلی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه ته‌نانه‌ت پاش گه‌یاندنی په‌یام و هێنانه‌دی ئامانج، هیچ کات نه‌بۆته نه‌ریت و که‌لتورو هه‌میشه گرفتی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵی کوردی له سه‌رجه‌م بواره سیاسی، ئه‌کادیمی، ئابوری. و هتد بریتی بووه له ده‌ستاوده‌ست نه‌کردنی ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌ی سه‌رۆکه‌کان هه‌میشه هه‌ر به‌سه‌رۆکی؛ بۆیه هه‌نگاوی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی ( د. سه‌ڵاح عه‌زیز) وه‌ک سه‌رۆک، جێی ده‌ستخۆشی و ستایش کردنه، به‌وه مێژوویه‌کی گرنگتری بۆ خۆی تۆمار کرد، له‌پاڵ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یدا که ده‌رچووانی خولی یه‌که‌م و سه‌رخستنی زانکۆ بووه تا ئه‌مڕۆ، به‌تایبه‌ت له‌رووی زانستی و مه‌عنه‌وییه‌وه که هیوادارم له داهاتوودا زانکۆ بتوانێت ئه‌و لایه‌نه مه‌عنه‌وییه‌ی خۆی بپارێزێ!!
بۆیه؛ ئومێده‌وارم له داهاتوودا ئه‌م هه‌نگاوه ببێته که‌لتورێکی سروشتی له کۆمه‌ڵدا و سه‌رجه‌م سیاسییه‌کان، نوێنه‌رانی حکومه‌ت و ناوه‌نده‌کانی تر چاوی لێ بکه‌ن و رێخۆشکه‌ر بن بۆ که‌سانی تر که درێژه به خه‌باته‌که‌یان بده‌ن.