یەکیەتی پەرلەمانتارانی کوردستان بانگەوازێک بڵاودەكاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 332 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمەی خورەوە دەقی بانگەوازنامەكە “یەکیەتی پەرلەمانتارانی کوردستان”ـە:

پەرلەمانی کوردستان کە گرینگترین دامەزراوەی دەستوری و یاسای گەلی کوردستانە و یەکێکە لە بەرچاوترین دەستکەوتەکانی خەباتی رزگاریخوازی گەلی کوردستان کە خوێنی هەزاران پێشمەرگە و ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەی لە پێناودا بەخت کراوە، هەربۆیەش پارێزگاری لە سەروەری و شکۆی پەرلەمان ئەرکێکی نیشتیمانیە.
یەکیەتی پەرلەمانتارانی کوردستان دڵگران بوو بە ڕوداوەکانی ٢٩/١٠/٢٠١٧ به‌هۆی هەوڵدان بۆ چوونە ناو بینای پەرلەمان بە شێوەیەکی نا شارستانیانە. پەرلەمانی کوردستان شانازی بەو مێژووە دەکات کە لە کاتە زۆر دژوارەکاندا هەمیشە لە هەوڵی چارەسەری کێشەکان بوە هەروەکو لە خولی یەکەمی پەرلەمان کاتی شەری شومی ناخۆ، پەرلەمان و پەرلەمانتاران پرۆتیستۆی شەڕی ناوخۆیان کرد و بە مانگرتنی پەرلەمانتاران لە سەرجەم فراکسیۆنەکان گوشاریان دروست کرد بۆ ڕاگرتنی شەر و لە خولی دوومی پەرلەمان بریاریدا لەگەل دوو ئیدارەی کار نەکات و بەرهەمی ئەو گوشارە نەهێشتنی دوو ئیدارە و پێک هێنانی کابینەی یەکگرتوی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێ کەوتەوە و لە سەرجەم خولەکانی پەرلەمان بە دەرکردنی دەیان یاسا و بریار بۆ خزمەت کردنی خەڵکی کوردستان به‌رده‌وام بووه‌.
یەکیەتی پەرلەمانتارانی کوردستان لەکاتێکدا پێی وایە پێویسته‌ ڕێکار و ڕێو شوێنە ئەمنیەکان باشتر و توندوتۆڵتر بکرێن بۆ ڕێگری کردن لە دووبارە بوونەوەی هەر ڕوداوێکی نەخوازراو و كاراكردنه‌وه‌ی ده‌زگای راگه‌یاندنی په‌رله‌مان بۆ ئەوەی نەبێتە شوێنی هیچ جۆرە ڕیکلام و بابه‌تی ناجۆری سیاسی. بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌ به‌رێزه‌كان بەردەوام بن لەسەر ئەرک و بەرپرسیارەتی سەر شانیان و لە هەمان کاتدا ئه‌م بانگه‌وازه‌ به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانین كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان هەرچی زووتره‌ کار لەسەر هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بكات بە شێوەیەک لەگەڵ پێویستی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان بگونجێت. داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وام بن بۆ بەهێز کردن و قوڵکردنەوەی یەک ریزی نێو ماڵی گەلی کوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسیەکان بۆ دەرباز بوون لەم قۆناغە هه‌ستیاره‌دا و رێزگرتن و داكۆكیكردن له‌ ماف و ئازادیه‌كان. داوا لە هاونیشتیمانیانی کوردستان دەکەین کە متمانەی تەواویان بە پەرلەمانی کوردستان هەبێت بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانیان و خۆیان بە دوور بگرن لە هەمو جۆرە کردارێکی نا شارستانیانە بەرامبەر پەرلەمان و پەرلەمانتاران و هه‌موو ئاریشه‌ و كێشه‌كان بە ڕێکاری یاسایی هەوڵی چارەسەری بدرێت.

یەکیەتی پەرلەمانتارانی کوردستان
31/10/2017

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.