ستاندەر
ھادی عامری سەرۆکی رێکخراوی بەدر ڕایدەگەیەنێت حکومەتی ناوەندی و مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان لەسەر دانانی پێنج مەرج بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ھەرێم رێکەوتوون.
سەبارەت بە مەرجەکان ناوبراو ڕایگەیاندوە ” پێویستە بە نوسراو ئەنجامەکانی ریفراندۆم ھەڵوەشێننەوە و نادەستوری بونی پرۆژەکە ڕابگەیەنن، باوەربون بە یەکچارچەیی عێراق، ڕەتکردنەوەی سیاسەتی ئەمری واقیع، باوەڕبون بە دەستور، ھەر کێشەیەک دروست بو پێویستە دادگای ئیتیحادی یەکلای بکاتەوە.