ستاندەر
زانیاریە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەنقەرە رازی بوە بەوەی جارێکی تر رێگا بە حکومەتی ھەرێم بدات بەو مەرجەی حکومەتی ھەرێم ئەو قەرزە بداتەوە کە تورکیا پێ ی داوە بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.
ئەوەش پرسیاری ئەوە دەوروژێنێت ئەگەر حکومەتی ھەرێم چوار ملیار دۆلاری بۆ پارەی موچەخۆران قەرزکردبێت ئەی فرۆشتنی نەوتەکە لە پای چی بوە.
جێ ی باسە چاودێران پێیان وایە جێبەجێ کردنی ئەو مەرجە لە لایەن حکومەتی ھەرێم زۆر زەحمەتە، تورکیاش تا ئەو دەمە دەرفەتی بە ھەرێم داوە کە لەگەڵ بەغدا لەسەر ھەناردەی نەوت رێکدەکەون.
تورکیا مەرجی خۆی ئاشکراکرد بۆ ئەوەی جارێکی تر رێگا بەھەرێم بدات لەرێگای وڵاتەکەی نەوت بفرۆشێت
