چاکسازیەکانی سعودیە لە بنەماڵەوە دەستی پێکرد

لەلایەن ستاندار Posted on 472 جار بینراوە

فەرمان ڕەشاد
لە سعودیە دوێنێ شەممە کۆمیتەی دژە گەندەڵی بە سەرۆکایەتی کوڕی شا دروستکرا لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی پرۆسەکە ١١ شازادەی بنەماڵەی حوکمڕان و چوار وەزیر و دەیان وەزیری پێشووتر و بەرپرسی جۆراو جۆر دەستگیرکران، ئەگەرچی ھێشتا زووە بە ورردی ھۆکاری ئەو ھەنگاوانە شیبکرێتەوە بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بەخودی بنەماڵەی حکومران، بەڵام ھیچ لەو راستیە کەم ناکاتەوە ئیرادەیەکی بەھێز ھەیە و نەترسان لە شەڕی گەندەڵی.

لەکوردستان لە مانگی ٢ ی ٢٠١٦ بە حیساب شەڕی گەندەڵی ڕاگەیەنرا لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت بەڵام تاکو ئێستا یەک بەرپرسی باڵاش دەستگیرنەکراوە، بەڵکو ھەموو چاکسازیەکان بریتی بون لە زیادکردنی باج و رسومات لەسەر شانی ھاوڵاتیان، واتە ئەوەی بە تۆڕی چاکسازی و شەڕی گەندەڵیەوە وەبو خەڵک بوو نەک گەندەڵکاران، پرۆسەکانی چاکسازی لە کوردستان ھەمیشە بە مردویی لە دایک دەبن، چونکە ئەوەندەی بۆ شاردنەوەی شکستەکان و کپ کردنەوەی ناڕەزایەتیەکانە ئەوەندە پرۆسەیەکی راستەقینە نیە، بۆیە لە ماوەیەکی کەمدا ئاسەواری ئەو لیژنە و بڕیارانە نامێنێت بەبێ ئەوەی ھیچیان گەیشتبنە قۆناغی جێیەجێ کردن.

شەڕی گەندەڵی ئیرادەی بەھێزی دەوێت، لە مانگی ٣ی ٢٠١٦ بارزانی لە دیدارێکی لەناوخۆی حیزبەکەی گوتبوی ئەگەر چاکسازی نەکەین تیادەچین، ئەو ھەموو ڕاستیەیان دەزانی بەڵام یەک ھەنگاوی جدیان نەنا، یەک کەس لە بنەماڵەکەی روبەروی لێپێچینەوە نەبویەوە وەک ئەوەی ئێستا لە سعودیە چاکسازیەکان لە بنەماڵەی ئال سعودی دەسەڵاتدار دەستی پێکردوە، لەکوردستانیش خەریکی دادگایی کردنی د.غالب محەمەدن چونکە ویستویەتی رێگری لە گەندەڵی بکات، خۆزگە بەقەدەر ئەوەی خەڵکی دژە گەندەڵ لە کوردستان ڕوبەروی دادگا دەکرێتەوە و سزادەدرێن نیوەی ئەوەندە خەڵکی گەندەڵکار سزا بدرابونایە ئێستا لە زۆر ڕوەوە چوبوینە پێشەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.