عمر علی محمد
راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ھەلێکی مێژوویی گەورەبوو کە بۆ کورد ھەڵکەوت، ئەویش بەھۆی ئەو ھاوکێشە سیاسیە نێودەوڵەتیە نوێیە بوو، کە لەوکاتەدا سەریھەڵداو ھۆکارەکەشی سەرکەشیەکانی رژێمی عێراق بوو لە داگیرکردنی کوەیت لە ساڵی ١٩٩٠دا.
ئەمەش ھاوکات بوو لەگەلڕ راگەیاندنی سیستمی نوێی جیھانی، کە پاش روخانی بلۆکی رۆژھەڵات لەسەر ئاستی جیھانی ھاتە ئاراوەو ئەمریکا تیایدا بووە تاکە زلھێزی جیھانی و بۆشی باوکیش بۆ سەلماندنی ئەو راستیە، ھێزەکانی لەگەلڕ دروستکردنی ھاوپەیمانیەتێکی نێودەوڵەتی جوڵە پێکرد بۆ راگرتنی فراوانخوازیەکانی رژێمی عێراق، ئەم بارودۆخە سیاسیە نوێیە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا سەردەمێکی نوێ بوو، کە تیایدا کۆتایی ھات بە ھەموو ھاوکێشە سیاسیە تەقلیدیەکان و پەیوەندیە سیاسیە کۆنەکان لەگەلڕ وڵاتانی ناوچەکەدا، گەلی کورد بەھۆی کۆڕەوە جارێکی تر کەوتەوە بە لێدان و جینۆساید و دەرکردن، بەڵام راستەوخۆ ئەمریکیەکان ھاتنە ناوەوەو ھێڵی ٣٦ یان بۆ دژە فڕینی فڕۆکەکانی عێراق دیاریکرد و کوردیان پاراست لە لێدان و سەرکوتکردن، بەمەش رێگەیان بۆ ھێزە سیاسیەکان و بەرەی کوردستانی خۆشکرد کە بگەڕێنەوەو ھەڵبژاردن ساز بکەن و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دروست بکەن، ئەم حاڵەتە درێژەی ھەبوو ھەتا ساڵی ٢٠٠٣، کورد لەو نێوەدا لە ماوەی ١٢ ساڵدا بەداخەوە بەھۆی بآ پلانی و نەبوونی ئایدیاو ستراتیجیەتێک بۆ کاری سیاسی، نەیتوانی ئەو ١٢ ساڵە بکەن بە سەرەتایەکی نوآ و بە عەقڵێکی نوێوە دۆخەکە بخوێننەوە بەڵکو بەو حاڵەتە سادەو بآ بەرنامەیی و بچوکی عەقڵی سیاسیەوە ھاتنە ناو ساڵی ٢٠٠٣ و روخانی رژێمی عێراق.
عێراق لەدوای داگیرکردنی کوەیت کەوتە بەردەم گەمارۆیەکی توندی ھاوپەیمانیەتێکی نێودەوڵەتی کە زۆربەی وڵاتانی عەرەبیشی تێدابوو، رۆژ بەرۆژ گەمارۆکان لەڕووی ئابوری و سیاسیەوە لەسەری توند دەکران، لە ھەموو جیھان دابڕا ھەتا دواجار لە ٢٠٠٣ دا بە ھێزێکی سەربازی کۆتاییان پآ ھێنا.
سەرەتای ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن زۆر لە توێژەرانی بواری سیاسی و پارتە سیاسیە عێراقییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە (عێراقی نوآ) ناودەبرێت، چونکە کۆتایی بە رژێمە کۆنەکە ھات و لە چاوەڕوانی دروستکردنی عێراقێکی دیموکراتی فیدراڵی گەشەکردوودا بوون ھەتا ئەوکاتە ئۆپۆزسیۆنی پارتە سیاسیە عێراقیەکان زۆربەیان لە سلێمانی و ھەولێربوون و بە دوربینیش بەغدایان نەدەبینی، لێرە ھاوکاری دەکران و لەگەلڕ دەرەوە پەیوەندیان بۆ ساز دەکراو رێگەیان نیشان دەدرا لە چۆنیەتی روخاندنی رژێمی سەدام و گەڕانەوەیان بۆ بەغدا.
ئەوکاتەی کە ئەم دەسەڵاتدارانەی عێراق ھیچ نەبوون، کوردستان ١٢ ساڵ بوو خاوەنی پەرلەمان و حکومەتی خۆیان بوون، کەوتبوونە نێو بازنەیەکی فراوان و گرنگیپێدانێکی سیاسی باش لەلایەن ھاوپەیمانان بەتایبەتی ئەمریکا.
بەڵام سەد مەخابن سەرکردایەتی سیاسی کورد زۆر کورت بینبوو لە خوێندنەوەی بارودۆخە نوێیەکەو نەیتوانی ئەمە بە ھەل بزانێت بۆ ئەوەی (کوردوستانێکی نوێ)بنیات بنێت، بۆئەوەی ئیتر کورد ببێتە ھێزێکی کاریگەر لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا و وا لە ئەمریکا و رۆژئاواییەکان بکات کە بیکەنە ھاوپەیمانیەکی ستراتیجی بۆ خۆیان لە ئایندەدا.
بە پێچەوانەی ئەمە کەوتنە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک خەونی بچوکی تاکە کەسی و حیزبی و تەقلیدی، لە چوارچێوەی بەھێزکردنی پێگەکانی حیزب و خێلڕ و بنەماڵە و خۆدەوڵەمەندکردن و گەندەڵی بە ھەموو ماناکانی، ئەمەش سەرەتای شکستەکەیە، چونکە ئەم عەقڵیەتە لەدوای ٢٠٠٣ش ھەر فراوانتربوو، چونکە کە چوونە بەغدا کەوتن بەسەر پارەو پۆستێکی بەفراوان و ئەمەش بە تەواوی چوونە دنیا خەیاڵیەکەی خۆیان و ئەوەی بیریان نەما ئایندەی گەلی کورد و چەسپاندنی مافە ڕەواکان و دانانی پلانێکی ستراتیجی بۆ ئایندە و ئەمەش درێژەی کێشا ھەتا ریفراندۆم و ئەو کاتەش کە تانکەکانی حەشدی شەعبی روی لە کوردستان کرد و پێشمەرگە بەرگری پآ نەکراو پاشەکشەی کردوو ئەمریکا و ھاوپەیمانە نێودەوڵەتیەکەش ھیچ بەرگریەکی لێ نەکرد. ئینجا سەرکردایەتی کورد لەو خەوە خەبەری بوویەوەو بۆی دەرکەوت کە ئەوان بە درێژایی ٢٦ ساڵی رابردوو خەریکی چی بوون و بەچیەوە سەرقالڕ بوون و چۆن خۆیان و گەلەکەیان خستە ئەم دۆخەی کە ئێستا تیایدا دەژین، کە پێم وایە لە ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥ سەخت ترە، بەھۆی ئەو بآ پلان و بآ بەرنامەیی و بچوکی عەقڵی سەرکردایەتی کوردیەوە بوو کە جارێکی تر کاک مەسعود لە دوایەمین وتاریدا لە شەوی ٢٩/١٠/٢٠١٧ وتی، ئەوەی تووشی بوین کارەسات بوو تەنانەت دۆستەکانمان لە ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانیش کەس بەرگری لێ نەکردین و بۆمان دەرکەوت کە (تەنھا چیاکان پشتیوانمانن)، کاک مەسعود لێرەدا باس لەوە ناکات بچوکی بیرکردنەوەو بآ پلانی و نقوم بوونیان تاسەر ئێسقان لە گەندەڵیدا بەرەو ئەو دۆخەی بردن، دێت بەرامبەرەکان تاوانبار دەکات، وڵاتانی ئەمریکا و رۆژئاواو تەنانەت عەرەبیەکانیش زۆر لەسەر کورد وەستابوون و چاوەڕێیان دەکرد ئەزموونێکی سەرکەوتوو بنیات بنێت ھەتا ھەموان لەگەڵیدا بن، بەڵام ئەوان کە بینیان کورد لە پاش ٢٦ سالڕ لە حوکمڕانی تەنھا خەریکی گەندەڵی و کۆکردنەوەی سەروەت و سامان و دابەشکردنی بیرە نەوتەکان و بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی گەلی کوردستانەو ھەتا ئێستاش نەیتوانیوە سیستمێکی حوکمڕانی سەرکەوتوو بنیات بنێت و ببێت بە خاوەنی دەستورێک و ئەزموونێکی سەرکەوتوو لە ناوچەکەدا، ئەوانیش ھەموو پشتیان بەرداو بەو دەردەیان برد کە ئێستا تووشی بووە، لە بەرامبەردا ھێزە سیاسیە عێراقیەکان بە زیرەکی و پلانی سیاسی خۆیان توانیان رۆڵی عێراق لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چالاک بکەنەوە، پەیوەندیە سیاسیەکانیان لەگەلڕ وڵاتانی دراوسآ بەھێز بکەن و جارێکی تر عێراق بگەڕێننەوە ناو کۆمەڵگەی عەرەبی و نێودەوڵەتی ،ووڵاتانی ھەرێمایەتی و ھەموو ئەو لایەنانە بەکاربھێنن بۆ ھەرس پێھێنانی حکومەتی ھەرێم و ئەزموونەکەی، بەمەش ھەموو خەونەکانی کوردیان بۆ چەندان ساڵی تر پاشەکشە پآ کرد و لەباریانبرد و بەمەش عێراقی نوآ کە نوێنەری بیابانی عەرەبیە، سەرکەوت بەسەرچیاکاندا کە خۆی لە ھەرێمی کوردوستاند دەبینیەوە.