مێژووی سعوديه‌ ؛ ئاينده‌ى په‌يوه‌نديه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران

لەلایەن ستاندار Posted on 566 جار بینراوە

ژيلوان هه‌ڵه‌دنى

فه‌مانڕه‌وايى و ده‌سه‌ڵاتى سعوديه‌كان (ئال سعود)،له‌مێژووى نيشتمانى عه‌ره‌بى و حيجازو سعوديه‌ى ئه‌مڕۆدا ،ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ميرنشينى درعيه‌ كه‌ (مه‌حه‌مه‌دى كوڕى سعود)له‌ساڵى 1744 ز دروستيكرد،تاوه‌كو هێرشه‌ سه‌ربازيه‌كه‌ى (ئيبراهيم پاشاى ميسرى) له‌ساڵى 1818زكرديه‌ سه‌ر ميرنشنه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو،ئه‌م قۆناغه‌ له‌مێژووى سعوديه‌دا به‌ (ده‌وڵه‌تى سعوديه‌ى يه‌كه‌م )نێوزه‌ند ده‌كرێ..
پاش ماوه‌يه‌ (تركى كوڕى عه‌بدوڵڵاى كوڕى موحه‌مه‌د) پايته‌ختى ميرنشينه‌كه‌ى له‌نه‌جده‌وه‌ گواسته‌وه‌ بۆ (رياز)،ئه‌م ماوه‌يه‌ حوكمى بنه‌ماڵه‌ى ئال سعود به‌رده‌وام بوو ،تا ئه‌وكاته‌ى (ميرانى حائيل)له‌ساڵى 1891دا ده‌ستيان به‌سه‌ر ميرنشينه‌كه‌دا گرت،ئه‌م ماوه‌يه‌ش له‌ مێژووى سعوديه‌ به‌(ده‌وڵه‌تى سعوديه‌ى دووه‌م )نێو زه‌ند ده‌كرێ…
پاش ماوه‌يه‌ك (عه‌بدولعه‌زيزى كوڕى سعود)ى لاو له‌ساڵى 1902 ميرنشينه‌كه‌ى له‌ ئال ڕه‌شيد سه‌نده‌وه‌و ده‌ستى به‌سه‌ر ته‌واوى نه‌جداله‌ساڵى 1921دا گرت ،دواتر به‌سه‌ر هاشميه‌كانى حيجازيشدا سه‌ركه‌وت و له‌ساڵى 1926 به‌ته‌نيا حوكمڕانى مه‌مله‌كه‌تى حيجازى كرد…
كه‌ ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى نێوزه‌ند ده‌كران به‌ (مه‌مله‌كه‌تى حيجاز و نه‌جد)،ئه‌م ناوه‌ مايه‌وه‌ تاوه‌كو (عه‌بدولعه‌زيز)توانى ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ريدا بگرێت و له‌ساڵى 1932ناوينا (مه‌مله‌كه‌تى عه‌ره‌بى سعودى)..
له‌ڕووى ئاينيشه‌وه‌ ،ده‌سه‌ڵاتى ئيبن سعود ،يه‌كێك له‌و كاره‌ گرنگانه‌ى له‌مێژووى خۆياندا كرديان ،ڕيك كه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى سه‌له‌فيه‌كان و پێشتريش (موحه‌مه‌دى كوڕى عه‌بدولوه‌هاب1703-1791)ز،تاوه‌كو گرفتى دينيان بۆ پێش نه‌يه‌ت ..هه‌ربۆيه‌ تاوه‌كو هه‌نوكه‌ش له‌ سعوديه‌ ئه‌و دوو بنه‌مايه‌ ڕێكن و هيچ گرفتێكيان نيه‌ ،و هه‌موو فتواكانى زانايانى ئاينى سه‌له‌فى له‌ خزمه‌تى ده‌سه‌ڵاتى بنه‌ماڵه‌دايه‌ …
سعوديه‌ ئێستا له‌ 13 ناوچه‌ى كارگێڕى پێك دێت و ئه‌وانيش دابه‌شكراون به‌ چه‌ند پارێزگايه‌كه‌وه‌ ..
سعوديه‌ ئه‌ندامى ئه‌م ڕێكخراوه‌ جيهانى و هه‌رێميانه‌يه‌( مجلس التعاون لدول الخليج العربية وجامعة الدول العربية والأمم المتحدة وحركة عدم الانحياز ورابطة العالم الإسلامي ومنظمة التعاون الإسلامي ومجموعة العشرين وصندوق النقد الدولي ومنظمة التجارة العالمية ومنظمة الدول المصدرة للنفط (ئۆپيك)…
سعوديه‌ دووه‌مين ئيحتياتى نه‌وتى هه‌يه‌ له‌ جيهاندا،وه‌شه‌شه‌ميشه‌ له‌ غازى سروشتى،90% نارده‌نى بريتيه‌ له‌نه‌وت ..
سعوديه‌ له‌ئاستى جيهانى ئيسلاميدا به‌نيسبه‌ت موسوڵمانانه‌وه‌ گرنگه‌ ،چونكه‌ هه‌ردوو شوێنى پيرۆزى (مه‌ككه‌و مه‌دينه‌)كه‌ ڕووگاو شوێنى پيرۆزى موسوڵمانانه‌ له‌وێيه‌.
له‌ڕووى سيسته‌مى سياسيه‌وه‌ :پادشايه‌تى ڕه‌هايه‌ (الملكيه‌ المطلقه‌)،پادشا (سه‌لمانى كوڕى عه‌بدولعه‌زيز) فه‌رمانڕه‌واى ده‌كات ،كه‌ هه‌ر خۆشى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانه‌..
جێنشينه‌كه‌ى (موحه‌مه‌د بن سه‌لمانه‌)و جێگرى خۆى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانيشه‌..
پاره‌كه‌ى : ڕياڵى سعوديه‌…
ئه‌وه‌ى له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوايدا سعوديه‌ى هێنايه‌ سه‌ر شانۆى ڕووداوه‌ سياسيه‌كان ،دوو ڕوودواى زۆر گرنگ بوون ،ئه‌وانيش:
يه‌كه‌م : شه‌ڕى دژى حوسيه‌كانى يه‌مه‌ن ،كه‌ سعوديه‌ خۆى سه‌رۆكى ئه‌و هاوپه‌يمانيه‌تيه‌يه‌ كه‌ دژى حوسيه‌كان پێكهاتووه‌.
دووه‌م :ڕوودواى لادان و دوورخستنه‌وه‌ى چه‌ند شازاده‌و وه‌زيرى پێشوو له‌ پۆسته‌كانيان ،له‌وانه‌ وه‌زيرى (دارايى) ،هه‌روه‌ها تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى بۆ گه‌وره‌ سه‌رمايه‌دارى سعودى و جيهانى(وليد بن ته‌ڵال)…
ده‌سه‌ڵاتى ئيبن سعود له‌نێوان دوو ڕێگه‌دايه‌ :
ئه‌بێ چاكسازى بكا ئه‌مه‌ش دياره‌ به‌هۆى هۆشداريه‌كانى ئه‌مريكابوو ،چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتى سعوديه‌ له‌نێو خۆدا به‌ته‌واوى گه‌نده‌ڵى په‌ره‌ى سه‌ندبووو لاوازى كردبوو ، به‌تايبه‌ت له‌م ساڵانه‌ى دوايدا ،كه‌ ململانێى نێوان ئامۆزاو براكان له‌سه‌ر سه‌ڵته‌نه‌ت گه‌يشتبوه‌ لوتكه‌، دوورخستنه‌وه‌ى شازاده‌ى يه‌كه‌م له‌ نيوه‌ى يه‌كه‌مى ئه‌مساڵ و ئه‌م بڕيارانه‌ش ئه‌مه‌ى سه‌لماند.
دووه‌م / په‌يوه‌نديه‌كانى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و جيهان:
سعوديه‌ ڕووبه‌ڕووى دوو ئاڵنگارى (ته‌حه‌دا)ى گه‌وره‌ بۆته‌وه‌ ، يه‌ك: حوسيه‌كان له‌باشور،كه‌ ده‌توانين بڵێين ئێران به‌گشتى ،كه‌ ده‌مێك ساڵه‌ ئه‌و په‌يوه‌نديانه‌ ساردن و به‌ره‌و گرژى زياتر ده‌ڕۆن …
دوو: له سه‌ر ئاستى جيهانى ،سعوديه‌ خه‌ريكه‌ وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى تۆتيليتارى ئاينى و پاشايه‌تى موتڵه‌قى خنكێنه‌رى ئازاديه‌كان وێنا ده‌كرێ ، هه‌ربۆيه‌ ده‌بينين سعوديه‌ ئه‌و هۆشداريانه‌ى به‌هه‌ند وه‌رگرتووه‌، باشترين به‌ڵگه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ بڕيارى شوفێرى كردنى ئافره‌ت و كرانه‌وه‌يه‌كى ئازادى ڕۆژنامه‌گه‌رى له‌م ساڵدا ده‌كه‌ونه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌..
وه‌ هه‌روه‌ها بڕياى دوورخستنه‌وه‌ى كه‌سه‌ گه‌نده‌ڵه‌كان ..
به‌نيسبه‌ت په‌يوه‌نديه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ، پێم وايه‌ ناگه‌نه‌ شه‌ڕو پێكدادانى ڕاسته‌وخۆ له‌به‌ر دووهۆكار:
يه‌كه‌م / سعوديه‌ له‌م شه‌ڕه‌دا دۆڕاو ئه‌بێ ،چونكه‌ هه‌ر چوارده‌ورى به‌ شيعه‌ ده‌وره‌دراوه‌ و ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز نيه‌ به‌ته‌نيا بتوانێ ڕووبه‌ڕووى ئێران ببێته‌وه‌ ،هه‌روه‌ها به‌رژوه‌نديه‌كانى له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌كه‌ونه‌ مه‌ترسيه‌وه‌ ..!!
دووه‌م/ ئه‌مريكاو وڵاتانى ئه‌وروپاش ڕێگه‌ ده‌گرن له‌هه‌وڵێكى له‌و چه‌شنه‌ ،ضونكه‌ ئه‌وانيش ئاسايش و ئه‌منيه‌تى دوو رله‌شه‌ڕيان ده‌وێ ،چونكه‌ ئه‌وانيش به‌رژه‌وه‌ندى دوورخايه‌ن و هه‌نوكه‌ييان هه‌يه‌ له‌ كه‌نداو ..
چونكه‌ جه‌نگێكى به‌و شێوه‌يه‌ زۆر سه‌خت ده‌بێ و بڕانه‌وه‌شى زه‌حمه‌ت تر ..چونكه‌ ڕووسيا پشگيرى ئێرانه‌ ، ئه‌وكاته‌ نا ئاراميه‌كى ئه‌وتۆ دێته‌ ئاراوه‌ ،كه‌ له‌وانه‌يه‌ جه‌نگێكى درێژخايه‌نى جيهان لێبكه‌وێته‌وه‌ .. له‌به‌ر ئه‌وه‌ شه‌ڕ ڕوونادات .
ئه‌وروپا و ئه‌مريكا به‌گشتى له‌گه‌ڵ ئارامى ناوچه‌كه‌ن و نايانه‌وێ ،ئه‌فغانستانێكى تر له‌ خه‌ليج ده‌ربكه‌وێ ….!!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.