“قۆناغی ئاییندە لە بەرژەوەندی خەڵک دەبێت و گەندەڵکاران لێ ی زەرەرمەند دەبن”

لەلایەن ستاندار Posted on 282 جار بینراوە

ستاندەر
زانا رۆستایی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت ئەگەر حکومەتی ھەرێم خۆی دەستپێشخەری نەکات لەچاکسازی عێراق بە زۆر پێ ی دەکات.
لە دیالۆگێکی کراوەی رێکخراوی ستۆپ لە ھەولێر لەبارەی ئاییندەی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارەسەری کێشەکان زانا رۆستایی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند “قۆناغی ئاییندەی پەیوەندی کوردستان و بەغدا لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان دەبێت و ئەوەی لێ ی زەرەر دەکات گەندەڵکار و ئەوانەن کە بە نا قانونی سود مەند بونە لە دۆخی ھەرێمی کوردستان” راشیگەیاند بەغدا لەھەندێ ھەنگاوی پێدرێژی دەکات بەڵام ئێمە لە رێگای دادگای فیدرالی دەتوانین بەشیک لەدەستکەوتەکانمان بپارێزین.

ھاوکات ھەر لەدیدارەکە نەوزاد رەسوڵ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند “بەو عەقڵیەتەی پێشوی پارتی و یەکێتی چیتر حکومڕانی ناکرێـ چونکە ئەو عەقلیەتە ھی بەرێوەبردنی وڵات نیە بەڵکو تەنھا کەڵکی ناوچە و عەشیرەت دێت” ناوبراو راشیگەیاند نابێت بریاری پێشوەختە بدرێت لەسەر بەغدا و دەبێت گفتوگۆی بنیاتنەرانە دەست پێبکات”

لەبەشێکی تری قسەکانی زانا رۆستایی رایگەیاند ئەگەری زۆرە بەشێک لەبەرپرسانی ھەرێم لەسەر دۆسیەکانی رابردوو روبەروی دادگا بکرێنەوە.

Image may contain: 4 people, table

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.