لەھەولێر کەمپینی پشتگیری بۆ زیان لێکەوتوانی باشور و رۆژھەڵاتى كوردستان رادەگەیەنرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 249 جار بینراوە

ستاندەر
دەستەیەک لە چالاکانی مەدەنی بڕیارە بەیانی سێ شەممە لەھەولێر کەمپینێک بۆ ھاوکاری زیاندلێکەوتوانی رۆژھەڵاتی و باشوری کوردستان ڕابگەیەنن.
ھەڤاڵ نەژاد یەکێک لەسەرپەرشتیارانی کەمپینکە رایگەیاند قەبارەی زیانەکان زۆر لەوە زیاترە کە لە میدیا بڵاوکراوەتەوە بەتایبەت لە رۆژھەڵاتی کوردستان بۆیە بە گرنگمان زانی ھەلمەتێکی لەو شێوەیە رابگەیەنین.

لە راگەیەنراوی کەمیپنەکە ھاتوە سبەی ۱٤/۱۱/۲۰۱۷ سەعات ٤ی ئێوارە لە بەردەم پارکی شانەدەر دەست پێ دەکەین.
لە ۲۵۰ دینارییەکەوە بۆ ھەر کۆمەک و ھاوکارییەکی تر بە پێی تواناتان.
ھیوادارم بتوانن بەشدار بن و بەھەموومان بتوانین پێکەوە ھاوکاری کۆبکەینەوە و بیگەیەنین بە شارە زیانلێکەوتووەکانی باشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
ھەروەھا داوا لە ڕێکخراو و چالاکە مەدەنییەکان دەکەین ھاوکارمان بن بۆ بەڕێوەبردن و فراوانترکردنی کەمپینەکە.
٠٧٥٠٤٦٣١١٩٧
٠٧٥٠١١٤٧٠٥٠
٠٧٥٠٤٨٥٥٩٦٧

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.