داعش سەرەتابوو ، ئەوەی بە دواوەی دێت دەقات ، سامناکترە

لەلایەن ستاندار Posted on 244 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

داعش سەرەتابوو ، ئەوەی بە دواوەی دێت دەقات ، سامناکترە کوردیش دەڵێ هەر شەڕەو بۆ جوامێرەکی . هینەکەی داعش بۆ ڕۆژئاوا جوامێر بوو و بۆ باشووریش بێئومێدی و بۆ باکوور هەستانەوەو ڕۆژهەڵاتیش بزواندن . ئیدی شەڕە گەورەکەش ماوە ، ئەگەر ئەمەریکا پشت لە کورد نەکا بە تایبەتی هی ڕۆژئاوا ، ڕەنگە بە دوایەوە شتێکی لێ بچێندرێتەوە . وەک لە میدیاکان قسەو باسی بە سەردا دەکرێ . بەرەی سوننی هەیە میسرو سعودیەو ئەو بەرە کەنداویەی لە گەڵیتی ، ئەردەن و سۆدان و سوننەکانی عیراقیشە و دەشڵێن ئەمەریکاو ئیسرایل هاوپەیمانیانن .

بەرەی شیعیش دیارە ئێران سەرکردایەتی دەکات ، حەشدی عیراق و حیزبولای لوبنان و حەماسی فەلەستینی و حسیەکانی یەمەن دەگەڵیاندانەو هی تورکیا عیراقیش دەگەڵدا نیوە بە نیوەییەو قسەش لە سەر بەرەی قەتەر دەکەن کە ئەوانیش بە گەڵیان دەکەون . دیارە ڕووسیاش بە بەرنامەی خۆی ، بۆیان لە سەر خەتەو چینیش بۆ ئیقتسادو پشگیریە نێونەتەویەکان وەک رووس ئاسا هاو سۆزیانن . کوردی ڕۆژئاوا دەگەڵ ئەمەریکا دان و هی باشووریش نیوە بە نیوەیەیەو هی پەکەکەش دیار نیە و پێدەچێ دەناو ژێراو ژێرەکانی ئەمەریکا دابێت . زۆر ، بە بە ئیسرایلیشەوە دەڵێن سایکس بیکۆ ، کۆتایی هاتووە کەواتە سنوربەندیەکان پاش جەنگە گەورەکە دیوی نوێ بە خۆیەوە دەگرێ . ئاسانیش نیە مرۆ سەرەدەری لەوە بکات کێ سەردەکەوێ کێ ژێر دەکەوێ چ ڕەش دەبیتەوە چ وەدەر دەکەوێ . مەبەستم لە دەولەتداریەکانی ناوچەکەیە . هەنە دەڵێن تەزاروب لە نێوان ڕووس و ئەمەریکیەکان ڕوودەدات و مەترسی هەلگیرسانی جەنگی جیهانی سێی پێوەیە بەڵام من ئەمە بە دوور دەزانم .

بە قەناعەتی خۆم ئەمەریکاو ڕووس بە پلەی یەکەم و ئیسرایل بە پلەی دووەم دەوری رائید لە بەڕێوە بردنی شەرەکە دەگێڕن و ڕێکەوتنی ژێراو ژێریشیان هەیە بۆ بەشینەوە دوای دامرکاندنی شەڕەکان . پێم وانیە ئەمەریکیەکان نیوە بە نیوەیی لە رووسەکان قبوڵ بکەن و ڕووسیاش بە کەم ڕازی نابێت . لە ڕووی جیهانیەوە ناتوانین بڵێین ئەمەریکا لە ڕووسیا بەهێز ترە ، چونکە چینیش لە پاڵ رووسیایەو هیندیش لە هەستانەوە دایەو دەگەڵ بەرەی چینی و رووسی زیاتر دەگونجێ .شەریش مەبەستم جیهانی ئەگەر ڕووبدات تەڕو هیشک پێکەوە دەسوتێنێ و هەر هەمووان و مرۆڤایەتی دەکەوێتە مەترسی لە ناوچوون . بۆیە مەحدود دەبی و بە دوایەوە بە تایبەتی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرچەرخانی نوێ ڕوودەدات .

تورکیا ناتوانێ تا سەر وەک ئێستا بمێنێتەوە دەبی خۆی بەلایەکی دا ببات و رووسەکانیش ئەوەی لێ قبوڵ ناکەن یانی ، پێیان دەڵێن ، یان دەبی ئێمە هەڵبژێرن و لە ناو ناتۆ دەرچن یان ئەمەریکا . تا ئێستا ئەمەریکا بۆ خاتری تورکیا پشتی کوردی بەرنەداوە بە تایبەتی لە ڕۆژئاوا . ئیدی تورکیاش ئەگەر بزانی ئەو مەسەلەیە لای ئەمەریکا بڕاوەتەوە . ئەویش لە دوا جارداو بە ناچاری ، خۆی بداتە ناو بەرەی رووسی سوری بەشار ئەسەدو ئێرانی .واتە تورکیا تا ئێستا کەلاکوژە .

ئەدی لە ناو هێزە سیاسیەکانی کوردستانی باشوور چ دەگوزەرێ . قسەم زیاتر لە سەر پارتی دیموکراتی کوردستانە بە پلەی یەکەم و یەکیەتی نیشتمانی کوردستانە بە پلەی دووەم وەک دوو هێزی چەکداری و بزوتنەوەی گۆڕانیشیان بخە پاڵیەوە وەک هێزێکی مەدەنی بۆ دەولەتداری و ڕەنگە کارتێکردنی زۆریشی هەبێ لە سەر خۆپیشاندانە جەماوەریەکان و ئیدی و ئیدی . پێ دە چێ پارتی بێ ئومێد بیت لە ئەمەریکاو بە گوێرەی هەندێ پێدزەی میدیاکان ، خەریکی سازسازێن بیت لە گەڵ ئێران . ئەگەر ئەمە ڕووبدات زیاتر لە یەکیەتی نزیک دەبنەوەو بە تورکیاشەوە دەکەونە بەرەی دژە ئەمەریکی . ئەمەریکا بۆ ئەو ئەگەرەش پلانی خۆی هەیە و تاوەکو نەیەڵێ هەنگاوی لەو بابەتانە سەر بگرێ بە ڕێگای تێوە گلانی پەکەکەو بەشەکانی و بزوتنەوەی گۆڕان و شەقام و ئەم و ئەوی تر لە ناو یەکیەتی و پارتی ، بەرنامە کەی خۆی جێبەجێ دەکات . ئەگەری هاتنە ناوەشی بۆ کوردستانی باشوور کراوەیە .

بە نسبەت عیراقیش بۆ ئەمەریکیەکان و ئێران نیواو نیوە . ئیدی بە بۆچوونی خۆم ئەوەیە هاکێشە سیاسی و چەکداریەکانی ناوچەکە . شەڕیش شەڕەو سەرکەوتووەکان بە ئارەزووی خۆیان هاوکێشەکان بە قازانجی خۆیان وەردەچەرخێنن و با بزانین کورد تا چ ئەندازەیەک دەتوانێ ئەسپی خۆی ، تاو دا سەدرەکەوێ یان دەکەوێ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.