نهێنیەک لەبارەی کۆبونەوەکەی سبەی پەرلەمانی کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 261 جار بینراوە

ستاندەر

سەرچاوەیەکی باڵای نزیک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ستاندەری ڕاگەیاند کە سبەی بڕیارە زۆرینەی حزبەکانی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە و تاوتوێی زیاتری بەیاننامەی وەڵامەکەی حکومەتی هەرێم بکەن سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدرالی لە بەغدا، کە تێیدا هاتوە ماددەی 1 ی دەستور ئـاماژە بەوە دەکات کە دەستوری عێراق رێگە نادات بەجیابوونەوەی ھیچ پێکھاتە و ھەرێمێک لەچارچێوەی دەوڵەتی عیراقی فیدڕال.

سەرچاوەکە گوتیشی بۆ دڵنیاکردنەوەی بەغدا، لایەنی کوردی سبەی بەتەواوی دەستبەرداری ریفراندۆم دەبن و بەفەرمی هەڵیدەوەشێننەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.