ڕێژەی قوربانیانی زەمین لەرزەکەی ڕۆژی یەکشەممە لە بەرزبوونەوە دایە.

لەلایەن ستاندار Posted on 305 جار بینراوە

بەھۆی زه‌مين لەرزەکەی ڕۆژی یەکشەممە زیاتر لە ٤٠٧ کوژراو و بەلایەنی کەمەوە ٦.٦٠٠ بریندار ھەیە، ئەوە جگەلە ئەو زرەر و زیانە مادییەی کە لە بەرئەنجامی زه‌مين لەرزەکە کەوتۆتەوە.
ڕۆیتەرز لەزاری تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی کردۆتەوە کە بەھۆی زەمین لەرزەکەی ڕۆژی یەکشەممە زیاتر لە ٤٠٧ کوژراو و بەلایەنی کەمەوە ٦.٦٠٠ بریندار ھەیە لە ئیران، وە بەرپرسە ناوچەیەکان وتویانە کە لەگەڵ گەیشتنی تیمە فریاگوزاریەکان ژمارەی قوربانیان بەردەوام لە بەرزبونەوە دایە.
لەبەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە کە ھاوەڵاتیان لە زۆربەی ناوچەکانی خۆرئاوای ئێران ھەستیان بەو زەمین لەرزەیە کردوە، بەڵام کرماشان لە ھەموو ناوچەکان زەرەرمەند تر بووە، زیاتر لە ٣٠٠ قوربانی لە ناوچەی (سەرپیل زەھاو) بووە لە کرماشان کە ١٥ کم لە سنورەکانی عیراق ـەوە دورە.
لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە دەزگا ھەواڵیەکان بڵاویان کردۆتەوە بەھۆی ئەو زەمین لەرزەوە زیاتر لە ١٤ ھەرێم ی ئیران توشی زەرەر و زیان ھاتوون.
وە تیایدا ھاتوە بەو بۆنەیەوە سەرۆکی باڵای ئیران (آیە اللە علی خامنئی) ڕۆژی دووشەممەی بە ڕۆژی ماتەمینی ڕاگەیاند و داواشی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت کرد بەو پەڕی توانا ھاوکاری زیان پێکەوتوان بکەن.
ھەروەھا لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە دەکات کە دەستەی ڕوپێوی جیولۆجی ئەمریکی ڕایگەیاندووە گوڕی زەمین لەرزەکە زیاتر بووە لە ٧.٣ پلە.
بەھۆی ئەوەی ئیران دەکەوێتە سەر ھێڵەکانی زەمین لەرزە بەبەردەوامی ئەو دیاردە سروشتییەی لێ ڕودەدات، پێشتریش زامین لەرزەی لەو شێوەیە کارەسات ئامێزتریش ڕوی داوە وەک زەمین لەرزەی (بم) کە لە ٢٦ی دیسمبری ساڵی ٢٠٠٣ ڕویدا کە گوڕەکەی ٦.٦ پلەی ڕێختەر بوو، بەپێی سەرژمێریە فەرمیەکان ٤٢.٠٠٠ کوژراو و ٥٠.٠٠٠ برینداری لێکەوتەوە جگەلە ١٠.٠٠٠ بێ سەروشوێن و ڕوخانی قەڵای بم ی مێژویی کە تەمەنی زیاتر لە ٢.٥٠٠ ساڵ بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.