نھێنی چونی دوو وەفدی پارتی بۆ لای بزوتنەوەی گۆڕان

لەلایەن ستاندار Posted on 238 جار بینراوە

ستاندەر
بڕیارە لەماوەی سێ رۆژی داھاتوو دوو وەفدی پارتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان بکات بۆ چارەسەری کێشەکەن.
وەفدی یەکەم کە وەفدێکی حیزبیە بەیانی پێنج شەممە بە سەرپەرشتی فازل میرانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات، ھەروەھا وەفدی دووەم وەفدی حکومی دەبێت رۆژی شەممە بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی دەبێت.
بەگوێرەی زانیاری ستاندەر چونی ئەو وەفدانەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت یاخود دەستکاریکردن و تەعدیلکردنی کە بۆچونی پارتی لەگەل تەعدیلکردنە بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەسەر ھەڵوەشاندنەوە دەکات.

ھەروەھا بەشێکی تری دانیشتنەکان تایبەت دەبێت بە پرسی چارەسەرکرنی ژمارەی پێشمەرگە و رێکخستنەوەی و ھەروەھا بابەتی ھەڵبژاردنەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.