شۆك: حكومەتی عێراق: رێزگرتنی حكومەتی هەرێم لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی مانای هەڵوەشاندنەوەی ریفرادۆم نیە

لەلایەن ستاندار Posted on 1931 جار بینراوە 0 سەرنج
download (9)

ستاندەر

دوای ئەوەی دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕۆژی ٦/١١/٢٠١٧ بڕیاری ژمارە ١٢٢ی دەرکرد، سەبارەت بە ڕاڤەکردنی ماددەی یەکەم لە دەستووری عێراق و رایگەیاند، کۆماری عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵیی سەربەخۆیە، خاوەن سەروەریی تەواوە کە سیستەمی حوکمڕانی تیایدا کۆماریی پەرلەمانی دیموکراتییە، ئەم دەستوورە زامنی یەکێتیی عێراقە.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ‌رۆژی ١٤ی ئەم مانگە، لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند”ڕێز لەو ڕاڤەکردنەی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ ماددەی یەکەم لە دەستوور دەگرین”.
لە دەزگاكانی راگەیاندن بڵاوكرایەوە كە سەعدلحەدیسی وتەبێژی حكومەتی عێراقی ئەم رێزگرتنەی حكومەتی هەرێمی بۆ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بەهەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم هەژماركردوە.

بەڵام دوێنێ شەو كەناڵی “بلادی” لەسەر زاری سەعدلحەدیسی بڵاویكردەوە: هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆمەكە ناراستە. هەروەها گوتی: راگەیاندنی حكومەتی هەرێم بەڕێزگرتن لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی مانای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی ریفراندۆمی سەربەخۆی هەرێم ناگەیەنێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *