سەرچاوەیەکی گۆڕان نھێنی دانیشتەکەی ئەمرۆیان لەگەڵ پارتی ئاشکرادەکا

لەلایەن ستاندار Posted on 454 جار بینراوە

ستاندەر
سەرچاوەیەک لەبزوتنەوەی گۆڕان کە نەیویشت ناوی ئاشکرابکرێت ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بزوتنەوەکەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکراکرد‌و ڕایگەیاند، “کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ پارتی ھیچی لێ سەوز نەبوو، چونکە ئەو شاندەی پارتی تەنیا بۆ گوێکرتن لەئێمە ھاتبوونە لامان”.

سەرچاوەکەی نێو گۆڕان ئاماژەی بەوەشدا، “شاندەکەی پارتی تەنیا بۆ گەرمکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێمە ھاتبوونە سلێمانی”.

سەبارەت بەداواکارییەکانی گۆڕان لەپارتی ئەو سەرچاوەیە بە شارپرێسی ڕایگەیاند، “ئێمە وەرەقەی خۆمان کە ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت، پێکھێنانی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانییە خستە بەردەست پارتی، چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.