بەپەلە: وەزیرێكی كۆمەڵی ئیسلامی پێچەوانەی سیاسەتی حزبەكەی كاردەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 240 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو كۆمەڵی ئیسلامی بەفەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردو رایگەیاند پێویستە حكومەتێكی كاتی پێكبهێنرێ بۆ دەربازكردنی هەرێم لەو قەیرانە زۆرانە وئامادەسازی بۆ هەڵبژاردنێكی پاكوبێگەرد بكەن.

بەڵام ئەمرۆ عبدالستار مجید وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاویی لەسەر پشكی كۆمەڵی ئیسلامی بەیاوەری شاندی نێچیرڤان بارزانی سەردانی گۆڕان ویەكێتی وحزبی سۆسیلستی كرد.

سەرچاوەیەكی باڵا لەكۆمەڵی ئیسلامی بە ستاندەری راگەیاند كە ئەم كۆبونەوانە لەسەر پێشنیاری عبدالستار مجید بووە وناوبراو پێیوایە: هەڵوەشاندنەوەی حكومەت وپێكهێنانی حكومەتی كاتی بۆ ئێستا رەنگە واقعی نەبێت.

هەروەها عبدالستار مجید پێیوایە: لەبری خۆخەریكردن بە حكومەتی كاتی كە ئەزانن سەرناگرێت وناواقعیە، پێویستە خۆیان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو ئامادەبكەن.

ئەمەو سەرچاوەكەی كۆمەڵی ئیسلامی پێی راگەیاندین كە نارەزایەتیەكی بەرچاو لەناو كادیرو ئەندام ولایەنگرانی كۆمەڵی ئیسلامی هەیە سەبارەت بە هەڵسوكەوتەكانی ئەم وەزیرە وپێیان وایە كەناوبراو پێچەوانەی سیاسەتەكانی  كۆمەڵ كاردەكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.