پارتی و یەکێتی چیتریان لە کورد دەوێ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 251 جار بینراوە

هێمنی حاجی مەولود

ئەمساڵ ساڵی ۲۰۱۷،ساڵی وەرچەرخانی سیاسی بوو لە مێژووی بەریەککەوتنی کوردو هەردوو حزبی یەکێتی و پارتی،کە بە دۆڕاندنی نیوەی خاکی کوردستانی باشور کۆتایی هات.لە ماوەی تەمەنی ئەم دوو حزبەو کارەکتەرەکانیان بە چەند قۆناغێک،سەرباری ڕابەرایەتی کردنی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی، هۆکارو پاڵنەری زۆرێک لەو نەهامەتیانە بوون کە بەسەر کوردا هاتووە.

لە بەرپاکردنی هەر سێ شۆڕشی ئەیلول و نوێ و گوڵان، بە بەکوشتدانی دەیان هەزار ڕۆڵەی کورد،وە وێرانکردنی پانتاییەکی زۆر لە شارو گوندەکان،گورزێکی کوشندەیان لە بارودۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی و شارستانی و ئاوەدانی کۆمەڵگەی کوردیدا.

وە لە سایەی سیراعاتی سیاسی و شەخسیەوە،کە هۆکاری ئەوەبوون سەدان ڕۆڵەی کورد، ڕیزەکانی کوردایەتی بەرەو جاشایەتی جێبێڵن و لەوێ جگە لەوەی زۆربەیان بەکوشت چوون،گورزێکی کاریگەریشیان لە هەستی نەتەوایەتی داو هۆکاری بەردەوامی شەڕی برا کوژیش بوون.جگە لە هەموو ئەمانەش،لە دوای ئەوەی زمانی سیاسی دونیا گۆڕا بۆ دانوستان و گفتوگۆ،یەکێتی و پارتی دۆڕاوترین هێزی دانوستانکار بوون لە عێراق بۆ بەدەستهێنانی مافەڕەواکانی کورد.

ئێستاش کە خەباتی کورد گەیشتۆتە ئەمڕۆ،باشترین خزمەت کە یەکێتی و پارتی بیکەن،بەردانی بەرۆکی ئەم میللەتەیەو جێهێشتنی ساحەی سیاسیە بۆ کۆمەڵێکی ژیرو کارامەو پاشخان پاک بۆ ئەوەی لەوە زیاتر کورد ڕەنجەڕۆ نەبێ،بەڵام بە مانەوەیان درێژە بەو غەدرە مێژووییە دەدەن کە لە کوردیان کردووەو،ئێمەش هەقی خۆمانە بپرسین ئاخۆ یەکێتی و پارتی چیتریان لە کورد دەوێ..؟!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.