ستاندەر
جاسم محەمەد بەیاتی پەرلەمانتاری دەولەتی قانون ڕایدەگەیەنێت حکومەتی عێراقی ئەوکاتە دانوستان لەگەڵ ھەرێم دەکات کاتێک بە فەرمی ئەنجامی ریفراندۆم ھەڵوەشێندرایەوە.
وتیشی ” ھەندێ لایەنی کوردی بەربەست لەبەردەم چارەسەرکردنی کێشەکان دروستدەکەن بەھۆی تێوەگلانیان لە مەلەفی گەندەڵی و مەترسی ھەڵدانەوەیان ھەیە”
بەیاتی جەختی لەوە کردەوە چاودێری ھەوڵی سەرۆک کۆمار دەکەن بۆ نێوەندگیری و ئەوان ئامادەن لەژێر چەتری دەستور کێشەکان چارەسەر بکەن.