ستاندەر
تەلال زوبێعی سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت پرۆسەی روبەروبونەوەی گەندەڵی لە عێراق دەستی پێکردوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ١٨ وەزیری ئێستا و پێشوی عێراق دەرچوە بەھۆی تێوەگلانیان لەگەندەڵی.
وتیشی “سەرجەم فەرمانی گرتنەکان دەرچوون بەڵام جارێ ناوەکان ئاشکراناکرێن تاکاتی جێبەجێ کردنی فەرمانی دەستگیرکردنەکان”
جێ ی باسە پێشتر حکومەتی عێراقی رایگەیاند بۆ ھەڵدانەوەی مەلەفەکانی پێشوی گەندەڵی و پارە دزراوەکان پشت بە ئەزمونی رێکخراوەنێودەولەتی و تایبەتمەندەکان دەبەستن.