ستاندەر
بەپێی سەرچاوەی رۆژنامەی “الأخبار اللبنانية” عەبادی دوای ماوەیەكی نزیك هەڵمەتێكی بنبڕكردن وقەڵاچۆكردنی گەندەڵی دەستپێدەكات. سەرچاوەكە روونی كردۆتەوە كە ئەم هەڵمەتە بەجوڵاندنی سكاڵای یاسایی لە دادگا دەبێت وسەرەتا لە سەرەگەورەكان دەستپێدەكات، هەروەها بەدواداچون بۆ پارەكانی گەندەڵكاران لە دەرەوەی عێراق دەكەن ودەیگەڕێننەوە.
هەر هەمان سەرچاوە ئاشكرای كردوە كە عەبادی لە “مسعود بارزانی” سەرۆكی پێشوی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات ولێپێچینەوەی لەگەڵ دەكەن سەبارەت بە نەوتی كەركوك.
ئەمەو لەسەر داوای عەبادی تیمێكی نێود دەوڵەتی باڵا سەرپەرشتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەكەن لە عێراق.