مامۆستا صلاح الدین شانازی بەچیەوە دەکات ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 276 جار بینراوە

بەھادین نوری

سکرتێری بزووتنەوەی یەگرتووی ئیسلامی مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین نێردرا بۆ تورکیا بەشکو بتوانێ نەختێ لەرق و توڕەیی سەررۆک ئەردۆغان کەمکاتەوە بەرانبەر مەسعود بەرزانی . پاش چەند رۆژێ گەڕایەوە بەدەستی بەتاڵەوە . ئەوەش قەیناکە بەڵام پاش ئەوەی کەخۆی بە چاوی خۆی ئەنجامەکانی ئەو ڕیفراندۆمە ناوەختەی دی ، پاش ئەوە کە ئەوەکارەساتە گەورەیەی دی کە زۆر کەس لە ڕیزی کارەساتەکانی ئاشبەتاڵی ١٩٧٥ و ٣١ ئابی ١٩٩٦ دایاننا ، هێشتا ڕووی هات کە لە کۆنگرەرۆژنامەنوسیەکەیدا ، بڵێ : (بۆ تەعبیركردن لە بوونی خۆمان ئامادەبووین بۆ ڕیفراندۆم ‌و جێی شانازییە ) . 


ئاخر مامۆستا بە چ مانایەک شانازی بەو هەڵە کوشندەوە دەکەن کە حەشدی شعبی هێنایە نێو کەرکوک و دوز و شنگال و مەخمور و خانەقین …. هتد ؟ باشە گەنجەکانتان فێری ئەوەبکەن کە شانازی بەهەڵەی گەورەوە بکەن ، یان دەبێ ئەو جۆرە هەڵەیە لێپرسینەوە و سزای توندی بەدوادا بێت ؟ 


ئەوە ڕاست بوو کە ئێوە لەباتی شانازی ، داوای لێبوردن لەمیللەتەکەتان بکەن ، بەرپرسانی ئەو حیزبانەی ئەو ڕیفراندۆمە یان سازکرد دەست لەکاربکێشنەوە ، چ پۆستی حکومی بێت چ پۆستی حیزبی . سەرۆکی حیزب لەئەوروپا کە سەرپەرشتی هەڵبژاردنێکی پەرلەمانی بکات و حیزبەکەی سەرکەوتن بەدەست نەهێنێ ، خۆی دەستلەکار دەکێشێتەوە ، کەچی ئێوە لەم وڵاتەدا هەڵەی کوشندە دەکەن و هێشتا شانازیشی پێوە دەکەن خەڵک دبێ چەپڵەتان بۆلێدا !!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.