ستاندەر
دوای ئەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە كەركوك وتوزخورماتوو بڵاوەیان پێكراوە، پێگەی “الوثيقة نت” ئاشكرای كرد كە هێزەكانی ئەمریكا بە نیازن لەتەواوی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم (مادەی 140) بڵاوەیان پێبكرێ وهێزێكی هاوبەشی ئەمریكی وعێراقی وپێشمەرگە لەو ناوچانە چاڵاكی ئەنجامبدەن بۆ ئەم دوو مەبەستە:
یەكەم: رێگری كردن لەسەر هەڵدانەوەی هەر گرۆپێكی چەكداری توندڕەوی هاوشێوەی داعش لە ناوچەكە.
دووەم: رێگردی كردن لەهەر توندوتیژیەك سەرهەڵبدات لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە عێراقیەكان لەو ناوچانە.