وەزیری ھەواڵگری ئیسرائیل: بڕیارەکەی تڕامپ لە بارەی قودس بەهەماهەنگی بووە لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی.

لەلایەن ستاندار Posted on 300 جار بینراوە

ستانده‌ر

وەزیری ھەواڵگری و گەیاندنی ئیسرائیل “یسرائیل کاتس” ئاشکرای کردووە کە ئیدارەی ئەمریکا بەر لە دەرکردنی بڕیارەکەی ترامپ سەبارەت بە ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل و دەستکردن بە ھەنگاوەکانی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆی، ھەماھەنگی لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی عه‌ره‌بی کردووە.

لە ھەواڵێکدا کە ڕۆژنامەی “العربی الجدید” بڵاویکردۆتەوە دەڵێت: یسرائیل کاتس وەزیری ھەواڵگری و گەیاندنی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی ئاشکرای کردووە کە ئیدارەی ئەمریکا بەر لە دەرکردنی بڕیارەکەی ترامپ ھەماھەنگی لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی عه‌ره‌بی کردووە.

ناوبراو وتوشیەتی “سوربوونی دۆنالد ترامپ لەسەر ھەماھەنگی پێشوەختە لەگەڵ سەرکردە عەڕەبەکان بۆ گرەنتی کۆنتڕۆڵکردنی پەرچەکرداری فەڵەستینیەکان بووە لەسەر بڕیارەکە”.

ھەروەھا تیایدا ھاتووە کە وەزیرەکەی ئیسرائیل بڕیارەکەی ترامپ ی بە بڕیارێکی مێژویی وەسف کردووە.

سەبارەت بە ھەڵوێستی سعودیه‌ لەسەر بڕیارەکە، کاتس وتویەتی” ریاز بەرژەوەندیە ئەمنیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بەھەند وەردەگرێت، بەتایبەتی لە پرسی ڕوبەڕوبوونەوەی ئێران”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.