ستاندەر
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لەڕێگەی بەیاننامەیەکەوە، رۆژی شەممە ڕایانگەیاند”بەسێ ھەنگاو چالاکیەکانیان دەست پێدەکەن”.
چالاکیەکان بریتین لە:
یەکەم: رۆژی چوارشەممە، ١٣ی کانوونی یەکەم، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی تەواوی داواکاری و پەیامی ناڕەزایی مامۆستایان دەگەننە بارەگای نەتەوەیەکگرتووە لەھەولێر.
دووەم: رۆژی ١٨ی کانوونی یەکەم، خۆپشاندانی فراوان ئەنجامدەدرێت.
سێیەم: کەرتی پەروەردە لەبەردەم رووخاندایە، دۆخی مامۆستایان و پێنەدانی موچەکانیان وایکردووە مامۆستایان نەتوانن بەردەوام بن.