د.كامه‌ران مه‌نتك
گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه به ئاڕاسته‌یه‌كن، ئاماژه‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نن كه‌وا كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی و باشوور‌و رۆژئاوای كوردستان به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌ره‌و قۆناغێكی دژوار‌و مه‌ترسیدار هه‌نگاو ده‌نێت! به شیوه‌یه‌ك، كه پێویسته كورد به‌جدی خۆی بۆ ئاماده‌بكات، ئه‌وه‌ی جێگای داخه هێزه كوردیه‌كان، به تایبه‌تی هێزه‌كانی باشوور له دۆخێك‌دا نین بتوانن روو به رووی ئه‌و قۆناغه ببنه‌وه، بۆیه جێگای داخه كه هه‌مدیس مه‌سه‌له‌ی كورد‌و خه‌ڵكی كوردستان له‌م دۆخه‌دا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن.
1- گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی سفر: ده‌رهێنانی عێراق له ژێر به‌ندی(7) نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بۆ كورد واتای گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خاڵی سفر، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش واتای ئه‌وه‌یه چیتر عێراق له ده‌ره‌وه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی نیه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی جیهان دروست ناكات، ئه‌مه‌ش له رووێكیدا واتای گه‌ڕانه‌وه‌و كاریگه‌ر بوونه‌وه‌ی پڕه‌نسیپی خۆتێهه‌ڵقورتاندنه (مبدأ عدم التدخل) و زیندوو بوونه‌وه‌ی پڕه‌نسیپی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تانه (مبدأ سیاده الدول)، كه دوای داگیركردنی كوێت و لێدانی عێراق و دورست بوونی ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ باشووری كوردستان، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی دواتر به هه‌رێمی كوردستان ناسرا، هاوكات به هۆی راگه‌یاندنی سیسته‌می تاك جه‌مسه‌ریه‌وه، ئه‌و پڕهنسسیپانه پاشه‌كشه‌ی كرد‌و گه‌ڕایه‌وه دواوه، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له به‌ره‌وه‌ندی كورد ده‌رچوون، له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و به‌نده‌دا بوون، به‌ڵام له كاتێكدا ده‌بینین سیسته‌می تاك جه‌مسه‌ری تێكده‌شكێت و سیسته‌مێكی تری جیهانی به‌ره‌و فۆرمۆڵه بوون ده‌چێت، دۆخه‌كانی زۆر له قۆناغه‌كانی به‌ر له ساڵی (1991) واته به‌ر له رووخانی بلۆكی رۆژهه‌ڵات نزیك ده‌بێته‌وه، به واتایه‌كی تر ئه‌و ژینگه‌یه سیاسیه نێوده‌وڵه‌تیه‌ی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانی هێنایه ئاراوه، له بارچوه، كه‌واته عێراق ئێستا پاڵپشته به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و یاسای نێوده‌وڵه‌تی، هه‌رێمیش هه‌ر هه‌نگاوێك بنێت به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری واتای ده‌رچوونه له یاسا نیوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان! بۆیه ئه‌وه‌ی له 26 ساڵی رابردوودا بۆ باشووری كوردستان چووه سه‌ر له مه‌ودا بۆی ناچێته سه‌ر. كه‌واته ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌م ئه‌گه‌رانه بكه‌ین له باشوور:
أ- زۆر ئاسته‌نگه گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌ست پێبكاته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌یه‌وێت زیاتر خه‌ڵكی گكوردستان برسی بێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌یان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا روو به‌رووی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بێته‌وه!
ب- به‌كارهێنانی مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌ك ره‌هه‌ندێكی سیاسی و هست پێكردنی شه‌ڕێكی یاسای و راوه‌دوونانی به‌رپرسانی باشوور له رێگای یاساوه.
ت- هه‌وڵدان بۆ چه‌ك كردنی پێشمه‌رگه، یاخود به‌ستنه‌وه‌ی به سوپای عێراق، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له په‌نای جێبه‌جێكردنی ده‌ستوورو سه‌روه‌ری عیراقه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه له ده‌ستووری عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی پێشمه‌رگه نه‌هاتوه، ئه‌وه‌ی ناوی هاتووه (حرس الحدود)، عێراق ده‌توانێت ئه‌وه وه‌ك بیانوێك به‌كار بهینیت.
ث- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، دیاره یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ ئه‌م كاره له دانانی بۆجهی ساڵی(2018) ده‌ستی پێكردووه، كه وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شاره‌كانی هه‌رێم ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش وا دیاره كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی لایه‌نگری حكومه‌تی عیراقه، بێده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق(حه‌یده‌ر عه‌بادی)، كه دژی كورد ده‌ینێت، ته‌نیا ئه‌و خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت. ئه‌وی جێگای داخه به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه ماڵی كورد ئێجگار لێكترازاوو په‌رته‌وازه‌یه، كه جێگای ئه‌فسووس و داخه.
2- رێكه‌وتنێكی نوێی ئێرانی- توركی، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا رێكه‌وتنێكی پاراستنی ئاسایش له نێوان ئه‌و دوو زلهێزه هه‌رێمیه سه‌ره‌كیه گرێدرا، ئه‌مه‌ش له دۆخێكدایه ناوچه‌كه به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ هه‌نگاو ده‌نێت، به شێوه‌یه‌كی تر ئه‌مه واتای گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنامه دوو لایه‌نی و فرهلایهنیه ههرێمایهتیهكانه، كه به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م دژی مه‌سه‌له‌ی كورد له نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌رێمایه‌تیانه گرێدراوه. دیاره له‌كاتی ئێستادا ئه‌و دوو هێزه‌و به راده‌ی جیاواز كاریگه‌ری ته‌واویان به‌سه‌ر عێرا ق و سوریاوه هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش واتای دروست كردنه‌وه‌ی گه‌له‌كۆمه‌كی هه‌رێمیه، دیاره له‌گه‌ڵ داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه سنووریه‌كان، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌نگاوه ده‌ستی پێكردووه.
3- كشانه‌وه‌ی هیزه‌كانی رووسیا له سووریا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی رووسیا واتای جۆره رێك كه‌وتنێك ده‌گه‌یه‌نێت له نێوان هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه، هه‌رچه‌نده وا نیشان ده‌درێت كه‌وا هاوپه‌یمانی چوار لایه‌نه(رووسیا، عیراق، ئێران و توركیا) به‌م هه‌نگاوه هه‌ڵساون، به‌ڵام له راستیدا ناكرێت له مه‌سه‌له‌یه‌كی وا گرنگدا ئه‌مریكا له هاوكێشه‌كه بخرێته ده‌ره‌وه، بڵام دۆخه‌كه وا نیشان ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا خۆی له هه‌ر به‌رپرسیاریه‌تیه‌ك بدزێته‌وه كه مه‌سه‌له‌ی كورد دووچاری ده‌بێته‌وه، چونكه كشانه‌وه‌ی رووسیا واته رێگه خۆشكردنه بۆ ئه‌وه‌ی توركیا په‌لاماری عه‌فرین بدات، كه ماوه‌یه‌كه خۆی بۆ ئاماده ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی هێزه‌كانی رووسیا له‌و ناوچه‌یه‌دا بووینه، بۆیه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر توركیا په‌لاماری رۆژئاوا بدات. نابێت كورد چاوه‌ڕانی هیچ له ئه‌مریكا بكات!