بڕیارەکەی ترەمپ لە مەڕ قودس هەموو جیهانی بزواند

لەلایەن ستاندار Posted on 217 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

نایەکە لە ئایەکان زۆرترەو مام ناوەندیش هەیەو بە بڕوای من کوردیش دەکەوێتە ناو هاوکێشەکان . بنیامێن ناتەنیاهۆی سەرۆکی ئیسرایل دەڵێ بڕیارێکی مێژوویەو ناوی قودس بە ئۆرشەلایم ناو دەبات و دەڵێ مەفتەنی باو باپیرو مەلیکەکانی ئێمەیەو مافی هیچ کەسێکی تری بە سەرەوە نیە . ئەوروپیەکان بە بەریتانیاشەوە نە ئایەکە دەڵێن و نە نایەکەش و پێدەچی چاوەڕێی لێکەوتەکانی بن و لە ڕوانگەیەوە قسە گەلی خۆیان تیا بکەن . مەحمود عەباسی سەرۆکی فەلەستین دەڵێ بۆ لەمەو دوا ئەمەریکاو بە تەنیا ناوبژیوانی چارەسەری ئاشتیانەی نێوانی فەلەستین و ئیسرایلی لە دەست داو گەلی فەلەستین دژی ئەو بڕیارەیەو قودس هەر هەمووی بە پایتەختی فەلەستین ناوی برد .ڕێکخراوە توند ڕەوە ئیسلامیە کان لە بابەتی حەماس و حیزبولاو حەشدی شەعبی وەک ئەوە وانە بیکوژن و نەیشارنەوەو قسەی سەرزارو بن زاریان مقاوەمەو دژایەتی کردنی ئەو بڕیارەیە .

ولاتانی عەرەبی بە هەموو ئیتیجاهە لێک جیاکانیشیان وەک پێشترەکانیان قسە لە دژی دەکەن و خەریکی کۆبوونەوەیەکی جامیعەی عەرەبینە بەڵام پێ ناچێ وەک کۆبوونەوەکانی تری جامیعەی عەرەبی بتوانن بە هیچ بریارێ لە دژی بریارەکەی ترمپ دەرچن و تەنیا ئیکتفا بە ئیدانە کردنەکە دەدەن . رووسیا دەڵێ ئەگەر قودسی غەربیش بکرێتە پایتەختی ئیسرایل دەبێ قودسی شەرقی پایتەختی فەلەستینیەکان بیت . ئێران تا ئێستا بەس بە ئیدانە کردن ئیکتفای کردووە . عەبادی بێدەنگەو مالیکیش دەڵێ قبولی ناکەین . تورکیا لە دژی بریارەکە توندەو دەڵێ دۆستەکانی ئەمەریکی لە ناوچەکە ، کە زیاتر مەبەستی یەپەگەو یەپەژەیە لەناو دەبەین . لەوەتی ترەمپ بڕیاری گواستنەوەی سەفارەتەکەی خۆی لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلایم داوە ، ئەگەر چی پێشتر هەندەک زانیاری کەوتە ناو میدیاکانەوە گوایە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ یەپەگەو یەبەشە دەوەستێندرێت ، کەچی لەو ڕۆژیەوە تا ئێستا بە گوێرەی هەندێ لە میدیاکان ، سێ وەجبە چەکی تر گەیشتۆتە دەستیان . ب

ڕیارەکەی ترەپ لە ناو مێشکی سیاسەتی ئەمەریکی تازە نیە کە دەڵێن قودس پایتەختی ئیسارایلە و لە هەموو هەلبژاردنەکانی ئەمەریکا ئەو دێرە واتە قودس پایتەختی ئیسرایە دەبووە وێردی سەرزاری هەموو کاندیدەکانی ئەمەریکی ، تا پێیەوە بگەنە ناو کۆشکی سپی بەس ترەمپ ، ئەو جارە بە تەواوەتی گۆمەکەی شلەقاند . واتە دەیەوێت گۆتەی خۆی و پێشتریەکان بگوازێتەوە بۆ واری کرداری و سەفارەتی ئەمەریکی لە تەلئەبیبەوە ،بباتە قودس . ترەمپ بۆ ئەو بڕیارەی داوە ، بۆ ئەوە بێت کە هەر لە ئێستاوە خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمەریکی بۆ خۆی مسۆگەر بکات . یان تێبینی ئەوەی کردبێت کە جیهانی عەرەبی و ئیسلامی ئێستایان لە لاوازترین حالەت دانەو دەبێ ئەو هەلەیە بقۆزرێتەوە .

ڕەنگە هۆکاری تریش هەبن کە ناوچەکە پێیەوە بەرەو ناسەقامگیری تریش ببات و بە هۆیەوە دەستێوەردانی ئەمەریکی لە ناوچەکە بەرەو زیاتر بڕوات . پەرچەکرداری دژە ئەمەریکیش ، هەیە ئەگەر بێت و رووسەکان لە دژی ئەو بڕیارە سەرنجی ولاتانی عەرەبی وئیسلامی بۆ لای خۆیان راکێشن . بە بۆچوونی خۆم ئەگەر ئەمەریکیەکان بتوانن کوردی ڕۆژئاوا بگەیەننە سەر دەریای سپی ناوەراست و ڕژێمی بەشار ئەسەدیش بەولاوازیەی ئێستا بمێنێتەوە ، ئەوا بە دوایەوە پشدێنی ئەمان بۆ ئیسرایل بەهێزتر دەبێت بۆیە دەکرێ بڵێین ئەو بریارە بە قودس کردنی ئیسرایل درێژە پێدانی هاوکاری ئەمەریکیەکانی پێوەیە بۆ کوردی ڕۆژئاوا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.