بریاری دواخستن لەژێر فشار ھەڵوەشایەوە: بەیانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە گرنگەکە ئەنجامدەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 205 جار بینراوە

ستاندەر
بڕیاری دواخستنی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ھەڵوەشاوەتەوە، کە لەلایەن رێکخەری گشتی‌و بەشێک لەئەندامانی خانەی راپەڕاندن درابوو.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، کە لەسکرتارییەتی جڤاتی نیشتمانی دراوە بەشارپرێس، بەھۆی فشارە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری دواخستنی کۆبوونەوەکە ھەڵوەشاوەتەوە، کە دوای بڕیارەکە دروستبووبوو.

جێ ی باسە چاوەرێ دەکرێت لەو کۆبونەوەیە جڤاتی نیشتیمانی بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بون بدات و تاوتوێ ی قۆناغی ئاییندەی کاری بزوتنەوەکە بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.