زانیاری لەسەر ئەوانەی ویستیان ئەردۆغان بکوژن بڵاوکرایەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 213 جار بینراوە

ستاندەر
ڕۆژنامەیەکی یۆنانی بڵاویکردوەوە، پۆلیسی ئەو وڵاتە لە ھەڵمەتێکدا ٩ ئەندامی “بەرەی ڕزگاریخوازی گەلی شۆڕشگێڕی” دەستگیرکردووە، پلانیان داڕشتووە بۆ تیرۆرکردنی ئەردۆغان لە ڕێگەی موشەکی کاتیۆشا و نارنجۆکی دەستی و بۆمبی مۆلۆتۆفە، لە کاتی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ یۆنان.

ڕۆژنامەی “توفیما” ڕوونیکردووەتەوە، پلانەکە وا بووە کە لە ژێر ناوی دووپشک و لە ڕێگەی موشەکی کاتۆیۆشاوە لە دوو لاوە، کاروانی ئوتۆمبێلەکانی ئەردۆغان بکرێنە ئامانج و دواتر گروپێکی تر لە دواوە ھێرش بکەنە سەر ئوتۆمبێلە تایبەتەکەی ئەردۆغان.
جێ ی باسە تاکو ئێستا پۆلیس شوێنی موشەکەکانی بۆ نەدۆزراوەتەوە، ئەو بزوتنەوەیە بزوتنەوەیەکی چەپە و لەناوخۆی تورکیا و ئەوروپا پێشتر چالاکی تیرۆرکردن و کردنە ئامانجی سەرکردە سیاسیەکانیان ئەنجامداوە.

وێنەى ئەو ٩ کەسەی کە ویستیان ئەردۆغان لە یۆنان تیرۆر بکەن بڵاوکرایەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.