خۆپیشاندانە یان یاخیبوون لە دەستەڵاتێکی بێ مۆراڵ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 276 جار بینراوە

Salman Koch

 

 

 

 

سەلمان کۆچەری

لەسالی ٢٠١١ ەوە مۆدێک لە خۆپیشاندان و نارەزایی بەردەوام لە بەرامبەر ستەمی دەسەڵات و خراپی دۆخی ئیداری و سیاسی و ئابوری دروست بووە, سەرەتای پێشێلکاریش بەدەستی دەسەڵات و پاسەوانی بارەگا حیزبیرکان بوو کە کەوتنە گیانی ھاونیشتیمانیان و بێڕێزیکردن بە ئیرادەی گەل بۆیە ئەو سەرەتایە بە زەبری ھیز دەنگە ناڕازییەکان لەنێوبران, لەناوبردنێک تەنیا لەسەر شەقامەکان بەڵام دەنگە ناڕازییەکان رۆژ دوای ڕۆژ بە شاراوەیی و ناو ماڵ و کۆڵانەکان لە گەشەدابوون لە بەرامبەردا دۆخ و گوزەرانی خەڵک رۆژ دوای رۆژ خراپتر دەبێت ھەر بۆیە کاردانەوەکانیش گۆرانکارییان بەسەردا دێت و لە خۆپێشاندانەوە دەگۆردرێن بۆ یاخیبوون, یاخیبوونێک کە ئاراستەی ھەموو روداوەکان دەگۆڕێت بەجۆرێک زەبر و تووندوتیژی و چەژە بێ مۆرالەکانیش ناتوانن ڕیگە لەو یاخیبوونە بگرێت..
دروشمەکانی ناو خۆپێشاندانەکان و سووتاندنی زۆرینە بارەگا حیزبەکان و چوونە بەردەم ماڵی بەرپرسەکان ھیمایەکن لەوەی ئەمڕۆ لە دەنگی ناڕازی یاخیبوونە بەرامبەر کەمتەرخەمی و فەسادی ئیداری و برسیکردنی خەڵک لە لایەن دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان, نە قەناعەت و نە ئومێدی خەڵکی بەرامبەر بە بەلێنە یەک لە دوای یەکەکانی دەسەڵات نەماوە بۆیە ئەمڕۆ خەڵک داوای سەرلەبەری سیستەمی حکومڕانی و دەستەڵاتدارەکان دەکەن…
تاکە چارەسەر ئەوەیە کە ئەو دەسەلاتدارانەی دیرۆکێکی ناشیرن و دزێویان لە حکومکردن و ئیدارەدان ھەیە دەست لەکار بکیشنەوە و ھەرچی سامان و پارەی دزراویشە بۆ گەلی بگێڕنەوە, وە لەسەر ھاونیشتیمانیان و لایەنە سیاسیەکانیشە خەبات بۆ داڕشتنی کەلتورێکی نوێ لە خزمەتکردن و دابینکردنی داخوازی ھاونیشتیمانیان و گەنج و لاوان بکەن, ھەروەک کەلتورێکی نوێ لە ئیدارەکردن و سیاسەتدا پەیڕەو بکەن…
Salmankochary@gmail.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.