گۆڕان هەقە بە جۆرێکی دیکە سیاسەت بکات!

لەلایەن ستاندار Posted on 287 جار بینراوە

گۆڕان هەقە بە جۆرێکی دیکە سیاسەت بکات!.

نیاز حەمید

گومانی تێدانییە ، گۆران وەک بزاڤێکی مەدەنی بێچەک وبێپارە ، یەکەم هێزی سیاسییە لەسەر ئاستی کوردستان ئەگەر تەزویری پارتی حساب بکەین دووبارە کورسیەکان هەژمار بکەینەوە دەبێتە یەکەم حزبی سیاسی بێ رکابەر لە سەرتاسەری باشوری کوردستان.

بەڵام کاتێک ئەو دەستەیەی بزاڤی گۆران هەڵدەسوڕێنن لە ئاستی ئەو گەورەیە نەبن ، دەکەونە بەر نەفرەتی خەڵکی و تەنانەت دەنگدەرانیشیان .

گۆڕان چۆن دەبێت ئاوا سەیری بزاڤێکی وەک “نەوەی نوێ” بە دوژمنکارانە بکات ؟!، چۆن دەبێت بزاڤێکی تازە دورستبوو بە رکابەری خۆی بزانێت؟! ، چۆن دەبێت ئەوەندە لە هونەری دۆست پەیداکردن و دورستکردنی هاوپەیمانی کلۆڵ بێت ؟!.

بۆچی باڵەکانی دژە پارتی لە یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامیتان بۆ لای خۆتان کەسب نەکرد؟!.

“بۆ پیشەنگایەتی چیدیکە حساب بۆ دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی مەکەن ، هاوپەیمانی نوێ لەسەر بناغەی ئامانجی هاوبەش پێکبهێنن، ئەو گاڵتەجاڕییەی بەیاننامە وازلێبهێنن”

بۆچی هێزێکی گرنگی وەک پەکەکە بە نامۆ دەبینن؟!.کە ئێستا پەکەکە هێزی یەکەممە لەسەر ئاستی تەواوی کوردستان وفیگەرێکی بە هێزە لە رۆژهەڵاتی ناوین، ئەمەریکا حسابی بۆدەکات !.

بۆچی دکتۆر بەرهەم و لیستەکەی بە نەیاری خۆتان دادەنێن .

ئێوە قەدری دەنگدەرانی خۆتان نازانن ، بۆیە وەک دەڵێن سڵاو و درود لەو کەسەی رێز و بەهای خۆی دەزانێت.ئێوە نایزانن ، سیاسەتکردن ئاوا نابێت؟!.
گۆران کۆکەرەوەی نارەزایەتیەکانی کوردستانە ، جەماوەرێکی زۆر فرەوانی هەیە، بە مانایەکی دیکە جەستەیەکی هێجگا گەورە، لێ سەرێکی زۆر بچووکی هەیە کە گەمەی بچووک و ناشایستە و بەترسەوە دەکات .

ئێوە بەم حاڵەتان ناتوانن نوێنەرایەتی خەڵکی بکەن .

یا ببنە پیشەنگی خەڵکی نارازیی ، یا ئیعلانی ئیفلاسی خۆتان بکەن .

بۆ پیشەنگایەتی چیدیکە حساب بۆ دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی مەکەن ، هاوپەیمانی نوێ لەسەر بناغەی ئامانجی هاوبەش پێکبهێنن، ئەو گاڵتەجاڕییەی بەیاننامە وازلێبهێنن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.