رێکخراوی ستۆپ لەسەر داخستنی ئۆفیسەکەیان لە ھەولێر لەلایەن ئاسایش دێتە دەنگ

لەلایەن ستاندار Posted on 426 جار بینراوە

ستاندەر
رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی ڕایدەگەیەنێت حکومەتی ھەرێم باسی ڕووبەربونەوەی گەندەڵی دەکات کەچی سزای ئەوانە دەدات کە دژایەتی گەندەڵی دەکەن، رێکخراوەکە ھەڕوەھا ڕایدەگەیەنێت می لە ھۆکاری داخستنەکە ئاگادار بکرێینەوە بەڵام بۆ رۆژی دواتر واتە پێنجشەممە بەبێ ئەوەی وەڵاممان بدەنەوە پێیان ڕاگەیاندن ئەگەر تا کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ ئۆفیسەکە دانەخەن خۆمان دەرگاکە دەشکێنین و کەلوپەلەکان فرێ دەدەینە سەر شەقەم،.

ڕاگەیەنراوێک لە رێکخراوی ستۆپ لەبارەی داخستنی ئۆفیسی رێکخراوەکە لە ھەولێر

بۆ / ڕای گشتی
بۆ / دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لە ھەرێم و عێراق
بۆ/ نوێنەری وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان
بابەت/ داخستنی ئۆفیسی رێکخراوی ستۆپ

رۆژی چوارشەممە ٢٠ / ١٢ / ٢٠١٧ لەلایەن ئاسایشی ھەولێرەوە ئاگاداری بەرپرسی رێکخراوەکەمان کرایەوە کە پێویستە لە زوترین کات ئۆفیسەکەمان دابخەین بە بێ ھیچ ڕوونکردەوەیەک لەبارەی ھۆکاری داخستنەکە، ئێمە داوامان کرد بە نوسراوی فەرمی لە ھۆکاری داخستنەکە ئاگادار بکرێینەوە بەڵام بۆ رۆژی دواتر واتە پێنجشەممە بەبێ ئەوەی وەڵاممان بدەنەوە پێیان ڕاگەیاندن ئەگەر تا کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ ئۆفیسەکە دانەخەن خۆمان دەرگاکە دەشکێنین و کەلوپەلەکان فرێ دەدەینە سەر شەقەم، ئێمەش بۆ پاراستنی گیانی ستافەکەمان ئۆفیسەکەمان چۆڵ کرد.

لێرەوە داوای پاڵپشتی لە دامەزراوە فەرمیەکان دەکەین سنورێک بۆ ئەو جۆرە مامەڵە نایاساییەی ھێزە ئەمنیەکان دابنێن، ھەروەھا داوا لە نوێنەری وڵاتان و رێکخراوە نێودەولەتیەکانیش دەکەین فشارەکانیان بۆ سەر دەسەڵاتی ھەرێم چڕ بکەنەوە بۆ ئەوەی چیتر مەودای ئازادیەکان بەر تەسک نەکرێتەوە، ئێمەش لە داھاتو رێککاری قانونی دەگرینە بەر بەرامبەر ئەو کردەوەیە و گێرانەوەی مافی رێکخراوەکەمان بەگوێرەی یاساکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق.

رێکخراوی ستۆپ لە بواری روبەروبونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی شەفافیەت لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو ١٢ راپۆرت و چەندین ڕاپرسی و نامیلکەی بڵاوکردۆتەوە، بە پاڵپشتی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی ئەمریکی NED، ئەوەی دوچارمان بۆتەوە باجی ئەوەیە دەیدەین کە ئێمە شەڕی ڕوبەروبونەوەی گەندەڵی دەکەین، حکومەتی ھەرێم کە باسی شەڕی گەندەڵی دەکات لە جێ ی سزای گەندەڵکاران کەچی سزای ئەو خەڵکە دەدات کە شەڕی گەندەڵی دەکەن.

رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی
٢١ / ١٢ / ٢٠١٧
ھەولێر

Image may contain: 1 person, indoor

No automatic alt text available.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.