ڕووحی ناڕەزایەتیەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 424 جار بینراوە

کرێکار حەمەغەریب بێدەری

سەرباری شکستی حوکومڕانی و دەربڕینی ناڕەزایی خەڵک، جارێک نەبوو سەرۆکە شکستخواردوەکە دان بە شکستی خۆیدابنێت و
چیتر بە بیانوی دەستی دەرەکی لە بەھاو نرخی خۆپشاندانە خۆڕسکەکان کەم نەکاتەوە و بە ئاژاوە گێڕو تێکدەر کە زاراوەی حیزی
بەعسە ناو نەبات . ئاشکرایە کە ناڕزایەتی و خۆپشاندانەکان لە ھەناوی پڕ لە دەردە سەری و سکی برسی خەڵکە بەشمەینەتە ماف
خوراو ستەملێکراوی ئەم کۆمەڵگەیەوە سەرچاوەی گرتوە ، وە ھەڵقواڵوی ناخی پڕ لە خەمە کەڵەکەبووکانی ئەم میللەتەیە. بەاڵم
حوکمڕانی بێ چاووڕوو لەبری ئەوەی بەدەم داواکاری نەدارانی ئەم گەلەوە بێت و دان بە ڕەوایەتی مافەکانیان بنێت کە بەرپرسیارانە
شانیان داوەتەبەر قەیرانە دروستکراوە لەسەر ھەڵچنراوەکان بە درێژایی سێ ساڵی ڕابردوو، کەچی زۆر بێ باکانە بە ئاژاوەگێڕو
پالنگێڕی زەمبی کردن .

لە ڕاستیدا دەکرێت ڕوحی ناڕەزایەتیەکان لەم چەند خاڵەدا کۆبکرێتەوە:
١ .کاتێک حوکومەت دروست ئەبێت، دەبێت حوکمومەتی ھەموو چین و توێژەکان بێت بەوانەشەوە کە متمانەی پێنابەخشن،
چونکە پێکھێنانی حوکومەت واتە لێسەندنەوەو ژێردەستخستنی دەسەاڵتی سروشتی تاکەکانی کۆمەڵگە و ڕێکخستن و
جێبەجێکردنی دەسەاڵتەکان بە پێودانگی لەبەرچاوگرتنی یەکسانی و دادپەروەری و پاراستنی ژیان و دابینکردنی ئاسایش و
ئارامی بۆ ھەموان بێ گوێدانە ئینتیماو مەیل بۆ ھیچ کەس و ھێزو گرپ و حیزب و قەوارە و الیەنێکی دیاریکراو.

٢ .قەیرانە کەڵەکەبوە دروستکراوەکانی وەک سیاسی و ئابووری ھۆکاری سەرەکی ناڕەزایەتیەکانن. حوکومەتێک بوجە و
موچەی خەڵک ببڕێت و دەست بەرێت بۆ قوتی خەڵک و لە موچەی تەواوەوە بۆ چارەکە موچە و ئەویش دوو مانگ جارێک
وە ھەبوونی بێکارییەکی زۆرو دابین نەکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک کارەبا و ئاو سوتەمەنی و ھەبوونی
حوکومەتێکی کەڕو الڵ و کوێر ئەو دەستانەن کە لە پشتی خۆپشاندانەکانەوەن.

٣ .کاتێک حوکومەت خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی چین و توێژێکی دیاریکراو دەکات و گەندەڵی ھەموو جومگە و جێگەیەک
دەگرێتەوە، ناڕەزایەتی و شۆڕش و ڕاپەڕینی خۆڕسکی خەڵک پێشبینیکراو و چاوەڕوانکراو دەبێت.

٤ .ھەر کاتێک فەرمانڕەوا دەسەاڵتی ڕەھای ھەبوو بێ ئەوەی لە ژێر لێپرسینەوەی دەزگایەکی چاودێر بێت ، ئەوا بە ڕەھایی
بێ باک ئەبێت لە خەڵک و وە لە ھەر شتێک کە ئەگوزەرێت.

٥ .ھەر کاتێک دەسەاڵت نەیتوانی ئاسایش و ئارامی بۆ ھاونیشتمانیانی دابین بکات، ئەوا یاخیبوون و بە گژاچوونەوە
ڕوودەدات، بەمەش ئەو گرێبەستەی لە نێوان خەڵک و حوکمەتدا ھەیە ھیچ بەھایەکی نامێنێت، مافی خەڵکە گوێڕادێری
فەرمانڕەوا نەبێت.

٦ .ھەر کاتێک دەسەاڵت سەروەری و قورسای خۆی لەدەستداو نەیتوانی لەگەڵ خواست و ویستی خەڵکی خۆی ھەڵکا، ئەبێت
چاوەڕێی پشێویش بێت وە دڵنیا بێت کە ناتوانێت ئارامی و ئاسایشی ھەمیشە جێگیر دابین بکات .

٧ .ھەر کاتێک دەسەاڵت و فەرمانڕەوای بەھێز نەبوو کە یەکسانی و دادی کۆمەاڵیەتی و النی کەمی بژێوی ژیانی خەڵک
مسۆگەر بکات، ئەوا دەبێت چاوەڕێی بێ سەرەوبەرەیی بین و دەرئەنجامەکانی قبوڵ بکەین.

٨ .نەبونی سەرۆک و سەرکردەی ئاقڵمەند لە حوکمدا، سەرۆک و سەرکردەی ئاقڵمەندو دەوڵەتمەدار ئەو کەسەیە ھاوسەنگی
ڕابگرێت لە نێوان تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، وە بە دابینکردنی ئازادیەکان و النی کەمی پێداویستی و خواستەکانی
ھاونیشتمانیەکانی ڕێگا بگرێت لە ھۆکارەکانی دروست بونی ناڕەزایەتی وشۆڕش و ڕاپەڕین.

٩ .ھەرکاتێک دەسەاڵت ئەرکی خۆی بە پێی پێویست جێ بەجێ نەکرد و ناحەقی و نادادپەروەری دەرھەق بە مافی خەڵکی
خۆی کرد، ئەوا کۆمەڵگە مافی خۆیەتی ناڕەزایەتی دەربڕێت و بێنە سەر شەقام و وە لە ھەڵبژاردنەکانیش سزای دەسەاڵتدار
بدات و متمانەی پێ نەبەخشێتەوە.

ماوەتەوە بڵێین، پێویستە خۆپشاندەران بەشێوازێکی شارستانیانەو بە ھێمنانەو بە پەیڕەوکردنی فەلسفەی ناتوندوتیژی دەنگی ناڕازی
خۆیان بەرزبکەنەوەو داوای مافی ڕەوای خۆیان بکەن و مکوڕ بن لەسەری. با ڕێپێوان و خۆپشاندانەکان بە ئاشتی و ھێمنانە بێت وە
پاساو و بیانوو نەدەن بەدەست ھێزگەلێکی بێسەروبەرەی حیزیبی ھەڵھات و لە جەنگ کە باکی بە ڕشتنی خوێنی ڕۆڵەکانی ئەم میللەتە
نیە، کە ھەر ھیچ نەبێ تا دوێنێ دوعای خێری پارێزراوی لەدەست دوژمن بۆتان کردوە.
ھەموو ئەو ھێزو لایەنە ئەمنیانەی کە ڕووی لولەی تفەنگیان لەم خەڵکە خێر لە خۆ نەدیوەیە جگە لەوەی پارێزگاری لە دزو گەندەڵ و
مافیاو چەتەگەری ئەکەن خزمەتێکی تر ناکەن. وە ھەموو ئەو ھێزو کەسانەی کە سەرو ماڵی ھاواڵتیان و ھەموو الیەک ئەپارێزن و
دەستیان ناچێتە گیان و خوێنی ھاونیشتمانیانی خۆیان ھەمیشە وەک پاڵەوانی گۆڕەپان ناویان لە مێژوودا دەمێنێتەوە و سەروەری بۆ
خۆیان تۆمار ئەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.