شۆرشی برسیەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 482 جار بینراوە

محمد جوتیار

کورد دەڵێ ( ھەموو شتێک لە باریکیدا دەپسێ تەنھا زوڵم نەبیت لەئەستوریدا دەپسێ )
برسی کردن و پەنا بردن بۆ نان و موچەی خەڵک بووە بە ئەولەویاتی چاکسازی ئەو حوکمەتە سەیرو سەمەرەیە.

ئەو ستەمەی دەسەلاتدارانی کوردی بەرامبەر بە ھاولاتیانی خۆی ئەنجامی دەدات دوژمنەکانیشی پەنایان بۆ نەبردوە و, بەوجۆرە ئازاری ئەو گەلەیان نەداوە و, پەنایان بۆ برسیکردن نە بردوە.

لە سالانی پێش راپەرین دیاردەی خۆکوژی لە ناو کوردان شتێکی سەیرو دەگمەن بوو , تەنھا ئەو خۆکوژیەمان بیستبوو کە پێشمەرگە لەترسی بەدیل گیران بە زیندووی کەوتنە ژێر دەستی دوژمن پەنای بۆ دەبرد, کاتێ کە لە شەرەکان فیشەکیان پێ نەدەما, کۆتا فیشەکیان بۆ کوشتنی خۆیان دەھێشتەوە بۆ ئەوەی خۆیانی پێ بکوژن, چونکە مردن و خۆکوشتنیان زۆر لەوە پێ باشتر و سەربەرزانەتر بوو لەوەی دەستگیر بکرێن و بەزیندویی بکەونە ژێر دەستی دوژمن و, بەچاوی خۆیان ببینن سوکایەتی بە کەرامەت و پیرۆزەکانیان بکرێت.
ئەمرۆ ھەمان پێشمەرگە , لەتاوی برسێتی و لەترسی ئابروچوون و نەمانی ئاسایشی دەروونی و ھەستکردن بە بەرپرسیاری بەرامبەر بە ماڵ و مندالەکەیان پەنا بۆ خۆکوژی دەبەن.

پێشمەرگەو تاکی کوردی شایانی سزای برسیکردن و بێریزی کردن نین, بەلکو شایانی رێزلێنان و خەلات کردنن, چونکە لەوەتای ھەن لە لایەن دوژمنانی کوردەوە بێریزی و سوکایەتیان پێ کراوە و قبوڵیان نەکردوە, بۆیە لە ئێوەشی قبوڵ ناکەن, ھا کە تا شورشی برسیەکان دەستی پێنەکردوە, ژیربن و مەردبن, گەلەکەتان برسی مەکەن, سامانی ئەو گەلە بەتالان مەدزن, منمدالانی کورد بینازو برسی مەکەن. دواتر شۆرشی برسەکان دەست پێبکات, ھەرچی خواردوتانە لە قورگتان دەری دەھێننەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.