نھێنی دابەشبونی سەرکردایەتی یەکگرتوو بۆ کشانەوە یان مانەوە لە حکومەت

لەلایەن ستاندار Posted on 442 جار بینراوە

ستاندەر
لە کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکگرتوو کە دوێنێ دەستی پێکردووە و بڕیارە ئەمرۆ یەکشەممەش بەردەوام بێ سەرکردایەتی ئەو حیزبە ھێشتا نەگەشتۆتە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەمەڕ ئەو پرسە بەھۆی دابەشبونیان بەسەر دوو بۆچونی جیادا.
سەرچاوەیەک بە ستاندەری ڕاگەیاند ” ٢٠ ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی لەگەڵ کشانەوەن لە حکومەت لەبەرامبەردا ١٢ ئەندام پاڵپشتی مانەوە لە حکومەت دەکەن”
سەرچاوەکە وتیشی سەرەڕای ئەوەی زۆرینە بەلای کشانەوەیە بەڵام بەھۆی پێداگری ئەوانەی کە لەگەڵ مانەوەن چاوەڕێ دەکرێت بڕیاربدەن بە ھەندێک مەرج لە حکومەت بمێننەوە.
تاکو ئێستا بە ڕوونی مەرجەکانی مانەوە دیارینەکراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.