بەسەربازگەکردنی شار و شارۆچکەکان کلتورێکی بەعسییە

لەلایەن ستاندار Posted on 465 جار بینراوە

جەزا ئەحمەد فارس

ھەمیشە دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان ھەموو رێگەیەک دەگرنە بەر بۆ سەرکوتکردنی دەنگی ناڕەزای، ترسێکی گەورەیان لەدەنگە ناڕەزاییەکان ھەیە چونکە لەو راستییە تێگەشتوون کە بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕەزای واتە کۆتایھاتنی ئەوان .

لەحاڵاتی روودانی خۆپیشاندانی ھاوڵاتیان ھێزە چەکدارەکانی ئەم ھەرێمە لەلایەن ھەردوو پارتی دەسەڵاتدارەوە بە کاردەھێنرێن بەشێوەیەکی نادیموکراسیانە و دور لە ھەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕن دژ بە خۆپیشاندەران .

ھێزە چەکدارەکان دەکەونە گیانی ئەو ھاوڵاتیە سڤیلانەی کە دژی ناعەدالەتیەکانی ئەم دەسەڵاتە ھاتونەتە سەر شەقام کە ئەمەش ھاوشێوەی ڕەفتارەکانی پێشووی حکومەتی بەعسی ڕووخاوە.

دەسەڵات تەنھا بە شەھید کردن و بریندارکدنی خۆپیشاندەرو چالاکوانانەوە ناوەستێت بەڵک و شار و شارۆچکەکانیش دەکەن بەسەر بازگە بەشێوەک کە ھەناسەیەک بۆ ژیان تیایدا ناھێڵننەوە.
ھەمیشە دەسەڵاتی سیاسی لەم ھەرێمە سەرجەم ھێزە چەکدارەکان بە ھێزی پێشمەرگەو ئاسایش و پۆلیسەوە دەخاتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە لەکاتی سەرھەڵدانی دەنگی ناڕازی بەمەبەستی ترساندنی خۆپیشاندەران و کپکردنەوەی دەنگە ناڕازییەکان.

مەترسی گەورە لەھێزە چەکدارەکان لەوە وە خۆی دەبینێتەوە کە ھێزی چەکداری حیزبین و ئەوەندەی وەلائیان لەناو حیزبە سیاسیەکان بۆ چەند کەسێک ھەیە ھیندە وەلائی نەتەوەییان نیە بۆیە لەکاتی روودانی خۆپیشاندانەکان ھەمیشە ئەو چیرۆکە تراجیدییە دووبارە دەبێتەوە کە بریتییە لە شەھید کردنی چەندین ھاوڵاتی و بریندار بوونی سەدان خۆپیشاندەر و چالاکوان.

دەسەڵاتی سیاسی لەم ھەرێمە تەنھا بە شەھید کردن و بریندار کردنی ھاوڵاتیانی مەدەنیەوە ناوەستێک بەڵکو شارەکانیش دەکاتە سەربازگە و ئەو شوێنانەی کە دەنگی نارەزای بەشێوەیەکی بڵند تیایدا ھەیە دەبێتە مۆڵگەی سەربازی چەکدارە کانی پارتە سیاسیەکان .

بەسەربازگە کردنی شارو شارۆچکەکان خۆی لە ھێنانی ھێزێکی زۆری سەر بازی دەبینێتەوە بۆ ئەو شارو شارۆچکانەی کە دەنگی ناڕەزای تیایاندا بەرزبۆتەوە کە ئەمەش ھەمان ئەو کلتورە بەعسییە کە رژێمی بەعسی رووخاو لە رابردوودا بەرامبەر گەلەکەمان دەیگرتە بەر.

زۆر جار لە کاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکان رەشبگیری ھاوڵاتیانی مەدەنی دەست پێدەکات و وە ئەو چالاکوانانەیشی کە نەگیراو ن لەدوای قۆناغی بەسەربازگە کردنی شارو شارۆچکەکان ھێزە سەربازییەکان شوێن پێکانیان ھەڵدەگرنەوە و ھەڵدەکوتنە سەر ماڵەکانیان کە ئەمەش یەکێکە لە سیما و خەسڵەتەکانی حکومەتی بەعسی پێشوو کە وەک کلتورێک بۆ دەسەڵاتداری ھەرێم ماوەتەوە.

لە راستیدا بەر پەرچدانەوەی دەنگی ناڕەزای ھاوڵاتیان لە رێگەی لولەی تفەنگەوە کلتورێکی بەعسییە و پێش ڕاپەرێنی ١٩٩١ ھێزە سەربازیەکانی بەعس بەرامبەر گەلەکەمان بەکاریان ھێناوە ھەردوو پارتی دەسەڵاتداریش ھەمان سیاسەتی بەعس دووبارە دەکەنەوە لەم قۆناغەدا.
.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.