دەبێ سیاسەت لە گۆڕان فێربن..

لەلایەن ستاندار Posted on 444 جار بینراوە

ھێمن حاجی مولود،، چالاکوانی سیاسی

ئەوەی ئەلف و بای سیاسەت بزانێ درک بەو ھەقیقەتە دەکات کە سیاسەت کردن لەعیراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی لە ھێندە سەختە کە تەنھا سیاسی ژیر و بەئەزمون ئەتوانێ سەرەدەری لەگەڵ ڕوداوەکاندا بکا و بڕیاری لۆژیکانە بدات،ڕەنگە ھەنگاوی ھەڵەی و پەڵەی ڕیفراندوم باشترین گەواھیدەری ئەو ڕاستیەی سەرەوەبیت.
لەم نێوەندەسیاسیەدا ئەوھێزەی زیتر چاوی ئومێدی لەسەرەو بڕیارەکانی بون بەبریاری زۆرایەتی شەقامی کوردی بزۆتنەوەی گۆڕانە.

بەتایبەت دوای ئەوەی کشانەوەی لەحکومەتی ھەرێم ڕاگەیاند جەدەلێکی زۆری لەنێو مێدیاو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دروستکرد کە توانی گەرموگوڕی بداتەوە باس و بابەتەسیاسیەکان، بەشێک لەچالاکوان و چاودێرانی سیاسی پێیان وابوو کەکات دەرەنگ بوو بۆ کشانەوە و دەبوایە زوتر گۆران ئەو کات بکشایەتەوە کە وەزیرەکان و سەرۆکی پەرلەمان ڕێگەیان پێنەدرا بچنەوە ھەولێر، من بۆ وەڵامی ئەمانە دەمەوێ ڕونکردنەوەیەکی ڕەوانشاد کاک نەوشیروان ،کۆتایی ٢٠١٦ بۆ ڕەوەندی کوردی لەلەندەن بیر ھەموان بێینمەوە ،ئەوکات پارتی و سەرسەختانە دژایەتی گەڕانەوەی سەرۆک پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕان دەکرد ،تا ئاستی ئەوەی دورکەوتنەوەی ستافی گۆرانی کردبوو بەمەرج بۆ ھەرجوڵەو ھەنگاوێکی سیاسی نوێ.کاک نەوشیروان بە ئامادەبوانی وت.نامانەوێ ئەو بنەمایە بچەسپێ کە ھەرچی پارتی دەموچاوی بەدڵ نەبوو لە ھەولێر محرومی بکاو لە حکومەت دوریخاتەوە . ئەوەبوو گۆڕان لەوبابەتە تەنازولی بە پارتی کردو گەیشتە ئەوەی لەزاری سەرۆکی پارتیەوە ڕاگەیەندرا کەڕێگڕنین لەگەڕانەوەی تیمی وزاری گۆڕان. دوای ئەوە ئەولەویەتی گۆڕان بۆ گەڕانەوەیان ڕاگرتنی ھاوسەنگی ھێز بوو لەوپێناوەدا گفتوگۆی زۆرکرا لەسەرشێوازی چونەوە ناو حکومەت.

دوای ڕوداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و لاوازبوونی تەواوەتی کیانی کوردی لەباشور لەدەستچونی نیوەی خاک و دانیشتوان، بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی نەتەوەیی و ڕاگرتن و چەسپاندنی دەسەڵاتی کورد لە عیراق ھەروەھا بەبایەخ وەرگرتنی داواکاری ئەمریکا بۆ پاراستنی حکومەتی ھەرێم، گۆڕان ھەوڵی مانەوەی ئەدا لە حکومەت، دوای خۆپیشاندانی بەرفراوان و بەرزبونەوەی زیتری دەنگی ناڕازی و دەستەوستانبونی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی لەدابینکردنی سەرەتایترین ماف و پیداویستیەکانی ژیانی خەڵک،

لێرەوە گۆڕان کەوتە دیراسەتی کشانەوەی لەپڕۆسەی سەقەتی حوکمڕانی و مانەوەشی بەجۆرێک لە نەنگی زانی لە حکومەتێک کە ڕوی بێ دوای ئەم ھەموو شکستە دەست لەخەڵک بەرزکاتەوە.

بەخوێندنەوەی سیاسەت و ھەڵۆیستی گوڕان بۆمان دەردەکەوێت کە بەڵێ بڕیاری ژیرانەی بۆ ھەموو قۆناغێک وەک خۆی ھەیە و ھەقە ئەوانەی بەردی تێ ئەگرن.سیاسەت لەگۆڕان فێربن..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.