ستاندەر
بەپێی رۆژنامەی “الصباح الجدی” كە دوێنێ رۆژی دووشەممە بڵاوبۆتەوە لەتیف رشید سەركردە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان وراوێژكاری د.فوئاد مەعصوم سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاندوە كە ” حكومەتی هەرێم نوێنەرایەتی گەلی كوردستان ناكات” و”هەروەها مسعود بارزانی ئێستا لەژێر پەردەوە هەرێمی كوردستان بەڕیوەدەبات”.
ئەمەو ئەمرؤ نوسینگەی سەرۆكی كۆمار لە رونكردنەوەیەك راگەیاندوە كە بۆچونەكانی لەتیف رشید تەنها نوێنەرایەتی خۆی دەكات وقسەكانی بۆچونی سەرۆك كۆمار نیه.