سوتاندن و وێرانکردن له نێوان کلتور و بێ هیوایدا..
یاسین عبدالله
له ١٨ی ئه‌م مانگه شه‌پۆلێکی تری ناڕه‌زایه‌تی سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه له سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان، له ئه‌نجامی پێک هه‌ڵپژان و لێک هه‌ڵبڕان توند و تیژی لێکه‌وته‌وه له سه‌رجه‌م شار و شارۆچکه‌کان سه‌ره‌تا له پیره‌مه‌گرون باره‌گای سه‌رجه‌م حزبه سیاسیه‌کان سوتێنرا له‌گه‌ڵ به‌شێک له فه‌رمانگه‌ی حکومی دواجار بۆ ڕۆژی دواتر ته‌شه‌نه‌ی کرد‌و کۆیه‌و ته‌ق ته‌ق و ڕانیه و سه‌نگه‌سه‌ر و شاره‌کانی تریشی گرته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی عورفی خۆسه‌پێن وه‌ک پیشه‌ی خۆی به هه‌موو جۆره توند و تیژیه‌ک ڕوبه‌ڕوی خۆپیشانده‌ران بوویه‌وه له‌سه‌رجه‌م شاره‌کان هاوڵاتیه‌کی زۆر بریندار بوو وه گرتن و ڕفاندن و لێدان و ترس و تۆقاندن ده‌ستی پێ‌کرد به‌تایبه‌تی له شاری ڕانیه نزیکه‌ی (٨٠) که‌س بریندار بوو وه به‌داخه‌وه دوو گوڵی بێ هیوا که خوێندکاری ئاماده‌یی بوون شه‌هیدکران، دواجار زۆر به‌چڕی دستکرا به ڕه‌شبگیری گرتن و ڕفاندنی خۆپیشانده‌ران و هاوڵاتیان شه‌لم کوێرم ناپارێزم په‌یڕه‌وکرا تا به زه‌بری هێز ئه‌و گیانی یاخیبوونه‌ی گه‌نج و لاوان وه‌ستێنرا به‌بێ گوێ لێگرتنیان نه‌ک گوێ لێگرتن به‌ڵکو به‌بێ هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و ڕق و قینه‌و توڕهییهیی گه‌نج و لاوان، که‌س نه‌ی پرسی بۆ ده‌بێ گه‌نجان بسوتێنن؟ بشکێنن؟ تێکبده‌ن؟وێران بکه‌ن؟ به‌ڵکو وه‌ک ڕابردوو تۆمه‌تی ناڕه‌وا و نابه‌جێشیان بۆ هه‌ڵبه‌ستن بۆ نمونه گێره شێوێن ئاژه‌وه‌گێڕ ده‌ستی ده‌ره‌کی و تاد…..
لێره‌دا مه‌به‌ستمه باس له ناوه‌رۆکی ئه‌و گیانی یاخیبوونه‌ی گه‌نج و لاوان بکه‌م باسی ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره خراپه بکه‌م که له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بوونی هه‌یه ئه‌ویش سوتاندن و وێرانکردن و تاڵانکردنه ، ئه‌وه‌ی له‌و چه‌ند ڕۆژه ڕوویدا پێویسته خوێندنه‌وه‌ی ووردی بۆ بکرێ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بۆ بدۆزرێته‌وه، ته‌نها به سه‌رکوتکردن و گرتن و کوشتن ترس و تۆقاندن چاره‌سه‌ر نابێ یان به دانه پاڵی تۆمه‌تی ناڕهوها و نابه‌جێ کۆتایی نایێ گه‌ر بشتوانن تاماوه‌یه‌ک خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ساردبکه‌نه‌وه شه‌قام ئارام بکه‌نه‌وه به‌ڵام ناتوانن کڵپه‌ی توڕه‌یی ناو ناخی خه‌ڵک به‌تایبه‌تی گه‌نج و لاوان دامرکێنن، وه ناتوانن ئه‌و دیارده خراپه‌ی کۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر بکه‌ن که بووه به کلتور.
به بۆچونی ئێمه هۆکاری ئه‌و ڕووداوانه له‌و چه‌ند خاڵه سه‌رچاوه‌ی گرتووه:
١- په‌روه‌رده‌ی خراپی حزبی سیاسی کوردی به درێژایی دورست بوونیان به‌تایبه‌تی دوای ڕاپه‌ڕین گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات په‌روه‌رده‌یه‌کی یه‌کجار زۆر خراپیان هه‌بوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تاڵان و دزی جه‌رده‌یی و وێرانکردن (ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی هه‌رکه‌س بۆ خۆی ) ده‌ستی پێ‌کرد، دواجار شه‌ڕی ناوخۆ و سواتاندن و وێرانکردن و تاڵان‌کردنی باره‌گا و ماڵی یه‌کتر کۆمه‌ڵگای کوردی زۆر خراپ په‌روه‌رده کرد دوای ئه‌و دیاردیهیی سوتاندنه هه‌رمایه‌وه له هه‌ردوولا به‌تایبه‌تی له‌لای پارتی تا ساڵی پار و پێراریش باره‌گای حزبه سیاسییه مه‌ده‌نیه‌کانیان ده‌سوتاند وه‌ک یه‌کگرتووی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نانه‌ت کۆمیته‌ی یه‌کێتی هاوپه‌یمانیشی ، برا تورکمانه‌کانیش ڕووبه‌ڕوی ئه‌و دیارده‌یه بوونه‌وه له پایته‌خت، که ئێمه پێمان وایه ئه‌وه بوه‌ته کلتور بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌مان پێویسته چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بۆ بدۆزرێته‌وه.
٢- سیاسه‌تی خراپی حکومڕانی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک درۆ و بێ به‌ڵێنی له‌ولاشه‌وه دزی و جه‌رده‌یی به‌رپرسه‌کان وه هه‌وڵ نه‌دان بۆ چاکسازی هاوڵاتیانی به‌شێوه‌یه‌ک توشی شۆککردوه که هه‌رچی متمانه‌یه نه‌ماوه له‌ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه.
٣- خیانه‌تی نیشتمانی گه‌وره وه‌ک ٣١ی ئاب و ١٦ ی ئۆکتۆبه‌ر و هیتد… بۆته هۆکاری نه‌مانی هه‌ستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی شتێک نه‌ماوه به‌ناوی کوردایه‌تی جگه له درۆیه‌کی گه‌وره.
٤- وه‌ڵام نه‌دانه‌وه و گوێنه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات له چینی په‌روه‌رده‌کارانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه که مامۆستایانن ماوه‌ی نزیکه‌ی سێ ساڵ له‌سه‌ر شه‌قام بوون بێ هیوایی دروستکرد ئه‌وه نه‌ک هه‌ر مامۆستا به‌ڵکو هه‌موو چین و توێژه‌کان کاتێک ده‌هاتنه سه‌ر شه‌قام بۆ داواکاری ڕه‌وای وه‌ک نان و ماف و ئازادی و ژیان که‌چی ده‌سه‌ڵات له هه‌ره لوتکه‌دا پێی ده‌گووتن هه‌ڵپه‌ڕن، ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی گه‌نج و لاوانی بێ پاره و بێ چاره هیچ هیوایه‌کیان به‌و وڵاته نه‌مێنێ نه پاره‌یی پێیه بۆ گوزه‌ران نه ڕێگای هه‌یه بۆ ڕۆیشتن نه حسابیشی بۆ ده‌کرێ ، ده‌خوێنێ دامه‌زراندن نیه هه‌لی کاری که‌رتی تایبه‌تیش وه‌ک پێویست نیه، ده‌نگ به حزبێک ئه‌دا به کۆمه‌ڵێک هیواوه به‌ڵام یان درۆ ده‌که‌ن یان ده‌سه‌ڵاتی نیه‌و ڕێگری لێده‌کرێ که‌واتا به‌ته‌واوی بێ هیوا بووه و هیوای به ده‌نگدانیش نه‌ماوه بۆیه یاخی ده‌بێ و وه‌ک ئێوه فێرتان کردون ده‌سوتێنێ و وێران ده‌کات، بۆیه ئه‌وانه ئاژاوه گێڕنین ئه‌وانه تێکدهرنین ئه‌وانه ده‌ستی ده‌ره‌کیان له پشت نیه به‌ڵکو ئه‌وانه گه‌نجه دڵ پاکه بێ هیوا و بێ پاره و بێ چارهکانن یاخی یاخین لێتان ئه‌وڕۆش سهرکوتیانکهن ڕۆژێک هه‌ر لێتان ڕاده‌په‌ڕن بۆیه تا زوه چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بدۆزنه‌وه وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه گوێیان لێ بگرن وه‌رن با به هه‌موومان بناغه‌ی په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵگا دابڕێژینه‌وه، ئه‌گه‌رنا هه‌موومان زیان ده‌که‌ین له داهاتوو.