ستاندەر
موسەنا ئەمین سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند ” یەکگرتوو دەیتوانی بۆ موزایەدەی سیاسی و زیادکردنی دەنگدەرانی بڕیاری کشانەوەی بدایە کە لە ئێستادا ڕەواجێکی زۆری ھەیە لە شەقامی گشتی کوردستاندا، بەڵام یەکگرتوو نایەوێ دۆخی ھەرێم تێکبچێ.”
وتیشی بڕیارەکانی یەکگرتوو ورد و دوربینانەیە لەبەرئەوە خەڵکی نوخبە لەگرنگی قەرارەکانی یەکگرتوو تێدەگەن شەقامی گشتی و خەڵکی لە گرنگی ئەو بڕیارانە تێناگەن.