ئه‌م پیاوه‌ بناسن

لەلایەن ستاندار Posted on 419 جار بینراوە

رێبین مه‌جید

پیاوێک دەناسم لەم مەملەکەتە ؟
ئاقڵە بەس کێشەی ئەوەیە خۆی لە ھەموو کەس پێ ئاقڵ ترە ..
لە ھەموو ئەندامانی حیزبەکەی سوود مەندتر بووە لە حزب خۆی پێ غەدر لێکراوترینیانە..
ھەموو کەسی پێ خزمەت کارە خۆی ڕۆژێک خزمەت کار نەبوە…
لەوەتەی لە حیزبە ھەر لە سەرەوە بوە قەت قبوڵی خوارەوەی نەبوە و داوای سادەیش دەکات..
وڵات لە سەردەمی حوکم ڕانی ئەودا توشی گەندەڵی بێ مانا و قەرزی زۆر بوە و ئێستا ئەو داوای شەفافیەت و ڕووبەڕوو بونەوە دەکات..

ئەوێک تا ئێستاش باوەری بەوە نیە کوردێکی سیاسی بێت و لە پێناسەی خۆی لە فەیس بووک خۆی دەڵێت جیھانیم کەچی ئەقڵی سیاسی تا دەرەوەی شارەکەی بڕ ناکات…

پلەکانی لە ناو حیزب و حکومەت یان سەرۆک یان جێگر بوە تا ئێستا ھیچ پۆستێکی حیزبی و حوکمی پلە بە پلە نەبڕیوە کەچی داوای سیستەم و پسپۆری و شارەزای پلە بەندی دەکات لە ھەموو کایەکان…

دەڵێت یان بمکەن بە سەرۆکی ھەموو شتەکان یان دەڵێم حیزب و حکومەت غەرقی گەندەڵی بوە و ھەموو شت تێک دەدەم ….

لە ھەرچی بارو دۆخی دژوارە پێشەوایەتی نەکردوە و ھەڵوێستێکی جدی و رون و ڕاشکا و جیاوازتری نەبوە لەوانی تر کەچی داوای خۆ بەکوشت دانی ھەژاران دەکات..

تا ئێستا ماڵ و موڵکی ئەم حیزبەی تەسلیم نەکردۆتەوە کە پێی وایە نغرۆی گەندەڵی بوە کەچی داوای چاکسازی ڕیشەی دەکات..

باوەڕی بە لیستی موچە خۆرانی حکومەت نیە کەچی لە سەردەمی حکوم ڕانی ئەودا بڕیاری خانەنشینی بن دیوار دراوە…

خاوەنی زانکۆ و پشکی کۆمپانیا و ھاوینە ھەوار و رەگەزنامە و پاسەپۆرتی بیانیە و داوای دان بەخۆ داگرتن و گۆڕانکاری بنەڕەتی و چۆک دانەدان و ھەڵنەھاتن دەکات…

زۆربەی ئەندامانی ڕەوتە نوێکەی تا ئێستا لەو حیزبە ئەندامن کە پێی وایە دەستیان خستۆتە بیناقاقای کۆمەڵکا و ھەموو وڵاتیان توشی کارەسات و دۆڕان کردوە..

لە خۆپیشاندانەکان فرمێسک دەڕێژێت بۆ قوربانیەکان و پێ ی وایە ئەوە حوکم کردنی جەلادەنەیە کە چی لەسەردەمی حوکم ڕانی خۆی لە خۆپیشاندانەکانی ۱۷ شوبات ھەمان کار ئەنجام دراوە…

خۆی بە خوێندکار و جێگرەوەی مام جەلال دەزانێت کەچی نەیتوانی ژن و دوو کوڕەکەی مام ئیدارە بدات نەک حیزبەکەی..

تا ماوەیەک پێش ئێستا دژێکی سەسەخت بوو دژی ئەوانەی لە حیزب داوای گۆڕانکاریان دەکرد و دوا جار چونە دەرەوە و بزوتنەوەیەکیان ڕاگەیاند کەچی ئێستا خۆی بە پێشەوای گۆڕانکاری دەزانێت

ھەموو دەسکەوتەکانی سەردەمی حوکم ڕانیەکەی بە ھی خۆی دەزانێت و ھەموو شکستەکانیش ھی حیزبەکەی…

خۆی پێ دیموکرات خوازە و جەگە لە مەتح و پیاھەڵدان ڕەخنەی لە نزیکترین دۆستیش قبوڵ نیە…

لە ھەولێر دۆستی پارتی و خودی سەرۆکە لە سلێمانیش فریاد ڕەسی ھەڵسانەوەی دەنگی ناڕازیەکانە

خۆی پێ دیبلۆماسترین سیاسی کوردستانە و بەردەوام گلەیی ھەیە و دەڵێت نەخوێندەوارەکانی حیزب فێڵیان لێ کردوم…

خۆی پێ ڕۆشنبیر و خوێندەوارە کەچی دڵی بە سەرکردەی نە خوێندەوار خۆشە لەگەڵی بن و تاقە سەرکردەی خوێندەوار کەلەگەڵی بو لە یەکەم ھەنگاو پارتی بونی خۆی ڕاگەیاند…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.