بڕیارە سبەی ملازم فەرامۆش زیندانیکراوی سیاسی ئازادبکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 463 جار بینراوە

ستاندەر

تێکۆشەر حسین چالاکوانی مەدەنی بە ستاندەری ڕاگەیاند بڕیارە سبەی ملازم فەرامۆش زیندانیکراوی سیاسی  دوای ئەوەی ماوەی زیندانیەکەی تەواو دەبێت ئازادبکرێت ھەروەھا وتی ئامادەکاری کراوە لەلایەن کۆمەڵێک چالاکوان بۆ ئەوەی لە شێوەی مەراسیمێک پێشوازی لێبکرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە مەراسیمەکە کاتژمێر ۱۰:۳۰ خولەکی بەیانی دەبێت لەبەردەم گرتن و گواستنەوەی سلێمانی لەناو فەرماندەی یەکەکانی ۷۰

مولازم فەرامۆش ملا نەجم ساڵی ڕابردوو لەسەروبەندی خۆپیشاندان و مانگرتنی پۆلیسی ھاتوچۆی ڕانیە بەھۆی پێنەدانی موچەوە، لە ڤیدیۆیەکدا داوای ڕاپەڕین و شۆڕشی دژی حکومەتی ھەرێم کرد و وتەکانی ئەو ئەفسەرەی ھاتوچۆ ھەر زوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بوویەوە.

لەسەر ئەو وتانەشی ھەریەکە لەوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و داواکاری گشتی ھەرێم سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمارکرد و دادگاش بە سزای زیندانیکردن بۆ ماوەی شەش مانگ سزایدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.