ستاندەر
دلێر ماوەتی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند بریاردان لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لە دەسەڵاتی پەرلەمانی کوردستاندایە نەک سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
دەشڵێت “بەڕێکەوتن دو خول بۆ پەرلەمان درێژکراوەتەوە، کە رۆژی شەشی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ کۆتایی دێت، بۆیە ئەگەر بمانەوێت کاتی ھەڵبژاردن پێشبخەین، ئەوە دەبێت یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکەینەوە، ئەمە جگە لەوەی دەبێت شەش مانگ پێش وادەی ھەڵبژاردن، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لەھەرێم ئاگادار بکرێتەوە”.
جێ ی باسە چەند جارێکە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت لە سێ مانگی داھاتوو ھەڵبژاردن لە کوردستان ئەنجامبدەدرێت، چاودێرانیش پێیان وایە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە سێ مانگی داھاتو لە بەرژەوەندی لایەنەکانی دەسەڵاتە بەو پێیەی دەرفەتی تەزویر زۆرە.