لە رۆژھەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان دژی سیاسەتەکانی دەوڵەت ئەنجامدەدرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 411 جار بینراوە

ستاندەر
ئەمرۆ ھەینی میدیاکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بڵاویانکردۆتەوە خۆپیشاندان لە کرماشان دەستیپێکردوەو و، شوشەی زۆرێک لەدامەزاروە حکومییەکان‌و بانکەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە شکێندراوە، ھاوکات کۆمپانیای (خاتم الانبیا‌و)ی سەر بەسوپای پاسدارانیش سوتێندراوە.
بەپێی ھەواڵەکە، ھێزی ئەمنییەکان‌و بەسیج، بەداری کارەبایی‌و گازی فرمێسکڕێژ ڕوبەڕوی خۆپیشاندەران بونەتەوە، خۆپیشاندەرانیش بەبەرد وەڵامیان داونەتەوە.

‎لەو دیمەنانەی کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراونەتەوە خۆپیشاندەرانی کرماشان دو دروشم دەڵێنەوە کە برتین لە “زیندانیانی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێن” و “گەل گەدایی دەکات، کاکە خودایی دەکات” کەبەست لێی عەلی خامەنەیی رێبەری ئێرانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.