به‌لاغی‌ وه‌فدی‌ هاوبه‌شی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌

لەلایەن ستاندار Posted on 519 جار بینراوە

ستاندەر

به‌لاغی‌ وه‌فدی‌ هاوبه‌شی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌:

ئێمه‌ وه‌فدی‌ هاوبه‌شی‌ (بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌)، وه‌ك ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی‌ مێژویی‌ و نیشتمانى ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی‌ گەلەکەمانى‌ پیادا تێپه‌ڕده‌بێت و له‌پێناو كۆتاییهێنان به‌و كێشه‌ سیاسی‌ و قه‌یرانه‌ داراییه‌ قوڵه‌ی‌ به‌رۆكی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ گرتوه‌، سه‌ردانی‌ شاری‌ به‌غدامان كردوه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق و ته‌واوی‌ هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان کۆبونەوە دەکەین.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رێز د. حه‌یده‌ر عه‌بادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق‌ باسمان له‌ پاراستنی‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و چوارچێوه‌ی‌ سیاسی‌ هه‌رێم كرد، له‌گه‌ڵ چه‌سپاندنی‌ شه‌راكه‌تی‌ ڕاسته‌قینه‌ له‌ ناوه‌ندی‌ بڕیاڕی‌ سیاسی‌ و دۆزینه‌ی‌ چاره‌سه‌رێكی‌ ڕیشه‌یی‌ بۆته‌واوی‌ كێشه‌كان له‌ڕێی‌ ئه‌نجامدانی‌ گفتوگۆیه‌كی‌ جدی‌ له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ده‌ستوری‌ عێراق.
پرسی‌ بودجه‌ و موچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و ماف و ئیمتیازى هێزەکانی پێشمەرگە یه‌كێكی‌ تربو له‌و پرسه‌ گرنگانه‌ی‌ كه‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسمانكرد و داوامان له‌ به‌ڕێز عه‌بادی‌ كرد وه‌ك به‌شێكی‌ گرنگ له‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌كانی‌ به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیانی‌ كوردستان سنورێك بۆ نه‌هامه‌تیه‌كانی‌ خه‌ڵك دابنێت و په‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌ له‌په‌یوه‌ندنی‌ سیاسی‌ هه‌ڵده‌ینه‌وه‌ كه‌ چه‌سپاندنی‌ بنه‌ماكانی‌ هاوڵاتیبون و دادی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ناونیشانی‌ سه‌ره‌كی‌ بێت.

هاوكات پێویستی‌ په‌له‌كردنمان له‌چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك و قه‌زای‌ دوزخورماتو و گەڕانەوەى ئاوارەکان و ڕاگرتنی‌ هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ته‌عریب و گۆڕینی‌ دیموگرافیای‌ ناوچه‌ كێشە لەسەرەکان خسته‌ڕو و ته‌ئكیدمانكرد جگه‌ له‌پێكه‌وه‌ ژیانی‌ ئاشتیانه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ته‌واوی‌ پێكهاته‌ جیاوازه‌كان و سه‌قامگیری‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌كات هیچ بژارده‌یه‌كی‌ ترمان له‌به‌رده‌ستدانیه‌، بۆ ئه‌مه‌ش نابێت ڕێگه‌ به‌دوباره‌بونه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ ڕابردو بدرێت.
زه‌روره‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ واده‌ی‌ دیاریكراوی‌ خۆیدا ته‌وه‌رێكی‌ تری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌مان بو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و پێمان ڕاگه‌یاند، مه‌رجی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ پاك و بێگه‌رد كه‌ ده‌نگ و ئیراده‌ی‌ خه‌ڵك تیادا ڕه‌نگبداته‌وه‌ له‌پاككردنه‌وه‌ی‌ تۆماری‌ ده‌نگدەرانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ داوامانكرد هه‌وڵه‌كانی‌ بخاته‌ گه‌ڕ بۆ كۆتاییهێنان به‌ پرۆسه‌ی‌ ساخته‌كاری‌ لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان كه‌ به‌ هه‌نگاوێكی‌ گرنگی‌ ده‌زانین بۆ دەستەبەرکردنی ئیرادەى راستەقینەى هاوڵاتیان لە پرۆسەى دەنگداندا.
بە سوپاسەوە بەرێز حەیدەر عەبادی بەڵێنیدا بە خەرجکردنی موچەى فەرمانبەرانی هەرێم دواى وردبینیکردن و خەرجکردنی پارەى گەنمی جوتیاران و ئامادەیی خۆى دەربڕی هاوکار و پشتیوان بێت بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی تر و لەو چوارچێوەیەشدا داواى هاوکارى لەسەرجەم هێزە سیاسییەکان کردو بەڵێنیشیدا ناوچە جێناکۆکەکان بە هاوبەشى بەڕێوەببرێن.
4/1/2018
به‌غداد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.