شاندێک بۆ خەمی نیشتمان

لەلایەن ستاندار Posted on 342 جار بینراوە

 

کەمال ئەسکەندەر

دوای پراکتیزەکردنی پرسی ریفراندۆم لە ٢٠١٧/٩/٢٥ لە هەرێمی کوردستان ئابڵۆقەیەکی دیبلۆماسی لەلایەن حکومەتی عێراق بە پاڵپشتی ووڵاتانی دراوسێ و ئەمریکا و چەند ووڵاتێکی تر خرایە سەر هەرێمی کوردستان، بەجۆرێک هەموو پەیوەندیە سیاسی و دبلۆماسیەکان پچڕێندران ، تەنانەت چەند جارێک لەسەر ئاستی وەفدە باڵاو جیاجیاکانی هەرێم لەناوەو دەرەوەی عێراق هەوڵی ڕێکخستنی کۆبونەوە درا، بەڵام لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەتدەکرایەوە ، بۆیە جۆرێک لە نائومێدی لە شەقامی باشوری کوردستان بوو بەبارێکی قوڕس بەسەر قەیران و نەهامەتیەکانی تر .

لەئێستادا شاندێکی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی حزب لەلایەن حکومەتی عێراق یەوە لە ئاستە باڵاکان پێشوازی دەکرێن ، بۆیە هەوڵێکی لەم جۆرە شایەنی پێزانینە لای تاکی هاووڵاتی و هەروەک شایەنی سوپاسکردنە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان .

گرنگ نیە شاندەکە حزبی یە یان حکومی ، بەڵکو ئەوەی گرنگە داواکاریەکانیان وەک لە ڕاگەیاندراوەکەیان دا هاتوە بەڵگەن بۆ خەمی نیشتمان و داکۆکی لە مافەکانی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ، پێچەوانەی وەفدە حزبیەکانی بەر لەڕیفراندۆم کەلەپۆشاکی حکومەت دا دەچون بۆ بەغدای پایتەخت .

پێم وایە دەکرێ چونی ئەم شاندە سەرەتایەکی باش بێ بۆ چەند هەوڵ و هەنگاوێکی تری دبلۆماسی و سیاسی و یاسایی کەدواجار بەسودو قازانجی هاووڵاتیان بشکێتەوە و خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەیانەوە بەگەن بەمافەکانیان .

لەکۆتایی دا ئەوەش هەوڵێکی خەم خۆرانەیە بۆ دۆخی ئێستای هەرێم ، ئەوەی ماوە داهاتوو سەلمێنەری ئەوەیە ئاخۆ حکومەتی عێراق تاچەندە راستگۆیانە مامەڵە لەگەڵ وەعد و بەڵێنەکانی دەکات بەرامبەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.