سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی کاردانەوە بووە

لەلایەن ستاندار Posted on 433 جار بینراوە

ستانده‌ر

دوای ئـەوەی کەوەڤدی ھاوبەشی گۆڕان و کۆمەڵ و ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری سەردانی بەغدایان کرد بەمەبەستی تواندنەوەی بەستەڵەکی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، باڤڵ تاڵەبانی وەک کەسی یەکەمی یەکێتی لەئـێستادا بە سەردانێک له‌ بەغدایه‌، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە سەردانەکەی کوری جەلال تاڵەبانی کاردانەوە بووە، چونکە ئـەوان وەک پارتی و یەکێتی نیگەرانن لەسەردانی وەڤدە ھاوبەشەکەی گۆڕان و کۆمەڵ و ھاوپەیمانی.

جێگای باسە سەردانی وەڤدە ھاوبەشەکە پێشوازییەکی نێو خۆیی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا ھێناو و وەزارەتی دەرەوەی ئـەمریکاش خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربرییوە و ڕایانگەیاندووە کەدەرچەیەکی باش لەنێوان بەغدا و ھەولێر بۆتەوەو لەمەودوا گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا پێویستی بەئـێمە نیە وەک ئـەمریکا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.