عەبادی نھێنیەکی تری لەبارەی نەوتی کوردستان ئاشکراکرد

لەلایەن ستاندار Posted on 445 جار بینراوە

ستاندەر
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند “ئەو داھاتانەی کە ھەرێمی کوردستان لە نەوتی فرۆشراو دەستی کەوتووە، لە ھەژماری بانکیی ھەرێمی کوردستاندا تۆمارنەکراوە”.

حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوەشداوە “داھاتەکانی ھەرێم کە لە ساڵی ڕابردوودا لە نەوتی فرۆشراو دەستیکەوتووە ٩ ترلیۆن دینار بووە، بەڵام داھاتی دیکەش ھەیە کە ئاشکرا نەکراوە”.

عەبادی ئەوەشی وتووە “حکومەتی عێراق پابەندە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان نەک حزبەکان”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد “ئەو داھاتانەی کە ھەرێمی کوردستان لە نەوتی فرۆشراو دەستیکەوتووە، لە حساباتی ھەرێمی کوردستاندا تۆمارنەکراوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.