سێزدە مەرجەکەی عەبادی بۆ دەستکردن بە گفتوگۆ لەگەڵ ھەرێم

لەلایەن ستاندار Posted on 368 جار بینراوە

ستانده‌ر

سکای برس بڵاویکردۆتەوە کەوا ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق د. احسان الشمری ڕایگەیاندووە حیدر عەبادی کۆمەڵێک مەرجی داناوە بۆ دەسکردنی بە گفتوگۆ لەگەڵ ھەرێم، بەپێچەوانەوە بژاردەی تر تاقیدەکاتەوە لەوانە دانوستانکردن لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و چەسپاندنی دەسەڵاتی یاسایی بەزەبری ھێز.

وە تیایدا ھاتووە دەزگا ھەواڵیەکانی نزیک لە شمری بڵاویانکردۆتەوە کەوا زۆرێک لە حزبەکەی بارزانی وە لە نزیکەکانی داوای یەکتربینینی نھێنیان کردووە بۆ دانوستان کردن لەحاڵەتی شکستھێنانی بارزانی لەگەیشتن بە لەیەکگەیشتنێک.

بەپێی قسەکانی شمری عبادی بڕیاریداوە دەست بە گفتوگۆ نەکات لەگەڵ ھەرێم تاوەکو ھەرێم موافەقە لەسەر سێزدە مەرجەکە نەکات کە بریتین لە…

١ـ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ساڵی ۲۰۰۳
۲ـ ڕادەستکردنی خاڵە سنوریەکان
۳ـ ڕادەستکردنی فڕۆکەخانەکان
٤ـ ڕادەستکردنی داھاتی فەرمانگە حکومیەکان
٥ـ دەستلەکارکێشانەوەی مسعود بارزانی
٦ـ لەشوێنی ناوی کوردستان باکوری عیراق بەکاربێت
۷ـ بەستنەوەی پێشمەرگە بە حکومەتی مەرکەزی
٨ـ ڕادەستکردنەوەی داواکراوان بە حکومەتی مەرکەزی
۹ـ بەڵێندان بە داڵدەنەدانی ھیچ تیرۆرستێک یان داواکراوێکی حکومەتی ناوەندی
۱۰ـ ھەڵوەشاندنەوەی مادەی ۱٤۰ بۆ ئەوەی ببێت بە ڕابردوو
۱۱ـ گەشت نەکردنی ھیچ بەرپرسێکی حکومەتی ھەرێم تەنھا بە ڕەزامەندی حکومەتی ناوەندی نەبێت
۱۲ـ پێشوازینەکردن لەھیچ بەرپرسێکی دەولی تەنھا دوای ئەوەی بە بغدادا تێدەپەڕێ وە دوای موافەقەی حکومەتی فیدڕاڵی
۱۳ـ ھەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم

بەقسەی شمری عبادی داوای لە دەسەڵاتدارانی ھەرێم کردووە بەشێوەیەکی خێرا ئەو داواکاریانە جێبەجێ بکەن بۆ خۆبەدورگرتن لە دەرئەنجامە خراپەکان کە بە میلەتی کورد دەکەوێت لە حاڵەتی سوربوونی دەسەڵاتدارانی ھەرێم لەسەر ھەڵوێستەکانیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.