بەپەلە: گۆران و کۆمەڵ و ھاوپەیمانی بریاری کۆتاییان دا لەسەر چۆنیەتی بەشداری ھەڵبژاردن لەناوچەکانی ماددەی ١٤٠

لەلایەن ستاندار Posted on 408 جار بینراوە

ستاندەر
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ستاندەری رایگەیاند لە کۆبونەوەی وەفدی باڵای سێ لایەنەکە بریاردرا گۆران و کۆمەڵ و ھاوپەیمانی بە لیستێکی جیا بەشداری ھەڵبژاردنەکانی عێراق لەناوچە دابراوەکان بکەن، ئەو بریارە لەکاتێکدایە پێشتر دەنگۆی ئەوە ھەبو کە ھەموو لایەنە کوردستانیەکان بە پارتی و یەکێتیەوە بە لیستێکی ھاوبەش بەشداری ھەڵبژاردن بکەن.
چاودێران پێیان وایە ئەو بریارە سێ لایەنەکە بەھۆی ئەوەیە کە لایەنەکانی دەسەڵات سەرکەوتوو نەبونە لە ئیدارەدانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و دۆڕاندنی بەشێکی بەرچاوی ئەو ناوچانە بۆیە نایانەوێ باجی شکستی لایەنەکانی دەسەڵات بدەن.
چاوەرێ دەکرێ بۆ ھەڵبژاردنەکانی کوردستانیش ئەو لایەنانە بیر لە ھاوپەیمانیەتی بکەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.